تا دێت رێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له ئێران له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، شاره‌زایانی ته‌ندروستی ئه‌م وڵاته‌ش ده‌ڵێن: ئێستا ئێران له قۆناغی سێیه‌می شەپۆلەکەدایە.
ئه‌مرۆ شه‌ممه داود پەیام تەبریسی، سەرۆکی بەشی نەخۆشییە گواستراوەکان لە نەخۆشخانەی مەسیح دانشفەڕی کە یەکێکە لە سەنتەرە گەورەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە تارانی پایتەخت رایگەیاند: رۆژ بە رۆژ ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئێران زیاد دەکات.
ئاماژه‌ی به‌وشكردووه، له هەفتەی رابردووەوە شەپۆڵی سێیەمی کۆرۆنا لە ئێران دەستیپێکردووە، پێشبینی دەکرێت ئەو شەپۆلە سێ هه‌تا چوار مانگی دیکە به‌رده‌وام بێت.
لای خۆشیه‌وه حەسەن ڕۆحانی، سەرۆكی ئێران لە كۆبوونەوەی لیژنەی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا ڕایگەیاند: پێویستە لەسەر هاووڵاتیان زیاتر پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن و هۆشداریشی دا، لە ئێستادا بەهۆی هاتنی وەرزی پاییزەوە نەخۆشی ئەنفلۆنزا لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەبێتەوە.
هاوكات، سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندوستی ئێران ڕایگەیاند: له ماوه‌كانی هەفتەی رابردوو ڕێژەی بەكارهێنانی دەمامك لەلایەن هاووڵاتیانەوە كەمی كردووە، هاووڵاتیان پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان نین، ئه‌مه‌ش وایكردووه رێژه‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا زیادی كردووه.
پزیشكانی ئێران هۆشداری ده‌ده‌نه هاووڵاتیان ده‌ڵێن: شه‌پۆلی سێیه‌می كۆرۆنا زۆر ترسناكهتره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نزیك ده‌بینه‌وه له وه‌رزی پایز و سه‌رما.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.