هونه‌رمه‌ند (شاهین نه‌جمه‌دین ) تووشی نه‌خۆشی درێژ خایه‌ن بووه ، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ كراوه،به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له روشی ته‌ندروستی به ناوی ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی به‌یاوه‌ری هونه‌رمه‌ندان خه‌لیل یابه و د. ژیلوان تاهیر سه‌ردانمان كرد ،هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌مان بۆ خواست.
هونه‌رمه‌ند (شاهین نه‌جمه‌دین قادر ) له ساڵی 1963 له شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه ،ده‌رچووی به‌ش شانۆی په‌یمانگه‌ی هونه‌رجوانه‌كانی سلێمانیه . جگه له كاری ده‌رهێنان و نواندن چه‌ندین وتاری به‌زمانی عه‌ربی و كوردی له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان بڵاوكردۆته‌وه خاوه‌نی چه‌ندین ده‌قی شانۆیی منداڵانه.
ناوی هه‌ندێ له كاره‌كانی وه‌كو نواندن: محه‌مه‌د سێوی 1981 ، وه‌لی دێوانه 1982 ، مه‌ڕانه ، مرۆڤ ئازاره‌كانی ، خانه‌دان ، له‌رێگه‌ی ئاشتیدا ، ته‌نه‌كه ده‌نگ هه‌ڵگر،سورمه‌خان 1984 ، قه‌ڵای دم دم ، له پرسه‌ی سیراجه‌دیندا، زیئاب لیل ، حه‌مه‌دۆك ..چه‌ندین كاری تر..
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.