نیهاد جامی
ئه‌و ده‌مه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕووبه‌ری شانۆی یۆنانیه‌وه سه‌یری تراژیدیا ده‌كه‌ین، ئه‌و ساته‌وه‌خته شتێك نیه بیری لێ بكه‌ینه‌وه، جگه له‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت له شانۆنووسێكی وه‌كو شكسپیر بدوێین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه تێكستێكی قۆناغی ژیانی به لوتكه‌ی ئه‌ده‌بی تراژیدیی له‌شانۆ داده‌نرێت، بۆیه بابه‌تێك نیه گرنگتر بێت له‌شانۆگه‌ریه‌كانی شكسپیر، چونكه ئه‌و جگه له‌ئاماده‌بوونی تراژیدیا له‌ناو شانۆنامهكانی، له‌هه‌مان كاتدا شانۆگه‌ریه‌كان په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی به فه‌لسه‌فه‌وه هه‌یه له‌ڕێگه‌ی كاره‌كته‌ره‌كانه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌لای هاملێت و شالیر و ماكبێس، یا ئه‌و پرسیاره ئه‌خلاقیه‌ی عه‌شق ده‌گۆڕدرێت به مه‌رگی عاشقه‌كان له ڕۆمیۆ و ژۆلێت، ئه‌و تراژیدیایه چیه پیلانێكی یاگۆ ده‌توانێ ئۆتێللۆ له پاڵهوانێكهوه بكاته مرۆڤێكی گوماناویی و تراژیدیا بێنێته بوون؟
شكسپیر وه‌ك شانۆنووسه‌كانی یۆنان ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو ئه‌فسانه، به‌ڵام چیرۆكی شانۆنامهكانی له ڕووداوه مێژوویهكانهوه وه‌رده‌گرێت، به‌تایبه‌ت ژیانی پاشا‌كان، بۆیه ململانێی كاره‌كته‌ر چینی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا نین، به‌ڵكو مرۆڤگه‌لێكن كه نه‌وه‌ی پاشا‌كان و خانهدانهكانن، ئه‌وه وا ده‌كات تراژیدیا له‌ناو ئه‌و چینانه بخاته ڕوو، له‌وه‌دا تا ڕاده‌یه‌كی زۆر له نووسه‌رانی یۆنانی نزیكه به‌و پێیه‌ی ئۆدیب و ئه‌نتیگۆنا و ئه‌لیكترا و ئه‌وانیتر چینی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا نین، به‌ڵكو كارهكتهرگهلێكی چینی پاشاكانن.
چیرۆكی كوشتن و مه‌رگ له ڕیتشاردی سێیه‌م و دووه‌م و هاملێت زنجیره تراژیدیایهكن كه له‌ناو كۆشك و تاوه‌ره‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، به‌تایبه‌ت له هاملێتدا ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ده‌سپێكی چیرۆكێكه كه به‌ر له ئاشنابوون به ڕووداو ڕوویداوه كه كوشتنی پاشایه، كوشتنی پاشا ڕاكێشانی ئێمه‌یه بۆ تراژیدیایه‌ك كه مردوو خۆی وه‌ك تارمایی دێت و به‌و مه‌رگه نائاساییه ئاشنامان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی تاوانیش هه‌ڵبدرێته‌وه ده‌بێت هاملێتِ ببێت به قوربانی، وه‌ك چۆن بكوژه‌كانیش ده‌بێت بمرن، ته‌نانه‌ت كه‌سێكی وه‌كو گرترودی دایكی هاملێت سه‌رباری ئه‌و هاوسۆزی بوونه‌مان له‌كۆتاییدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌تاوان ده‌كات، به‌ڵام بهههڵهیهك كه پیلانێك بۆ كوڕه‌كه‌یه‌تی ئه‌ویشی تێ ده‌كه‌وێت، مه‌رگی ئۆڤیلیاش هێنده مه‌رگێكی تراژیدیه هیچی له‌مه‌رگ و كوشتنی پاشا كه‌متر نیه.
بكوژه‌كانی ناو تراژیدیای شكسپیری ئه‌وانه‌ن كه خه‌ونی زه‌وتكردنی دنیا و لاقه‌كردنی عه‌رشیان هه‌یه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت كورسیه‌كان بكه‌ن به خوێن، بۆخۆشیان دواجار له‌سه‌ر ئه‌و خوێنه دابنیشن، به‌واتای ده‌سه‌ڵاتی زه‌برو زه‌نگ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تۆقێنه‌ره، ده‌شێت هه‌ر به‌هه‌مان توندوتیژیه‌وه كۆتایی به‌خۆشی بێنێت، لێره‌دا شانۆگه‌ری ماكبێس باشترین نمونه‌ی ئه‌م حاله‌ته‌یه، لیدی كه هانی ماكبێس ده‌دات پاشا بكوژێت، وێنه‌یه‌كی جیاوازی ژن ده‌خاته ڕوو، ده‌شێت ئه‌و وێنه تۆقێنه‌ره‌ی لیدی وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی ژن بێت، بۆ ئاره‌زووكردن له خوێن و ده‌سه‌ڵات، تا ئاستی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك تراژیدیای ئه‌م شانۆگه‌ریه به ئاستێك ده‌بینن، كه شكسپیر جگه له‌م شانۆنامه‌یه هیچ شانۆگه‌ریه‌كی تراژیدیی تری نه‌نووسیوه، پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئاخۆ شانۆگه‌ری ماكبێس تاكه شانۆگه‌ریه‌كی تراژیدیی شكسپیره؟ ئه‌گه‌ر وانیه ئه‌ی بۆچی توێژه‌رانی وه‌كو لیۆنێل ئاپیل بۆچوونیان وایه "شكسپیر له‌و جۆره تراژیدیایانه‌ی نه‌نووسیوه، جگه له نوێنه‌رایه‌تیه‌ك كه له شانۆگه‌ری ماكبێسه، شانۆگه‌ریه‌كانی یۆلیۆس قه‌یسه‌ر و كۆریۆلانۆس و شانۆگه‌ریه زۆرهكانیتری دانانێت به كارگه‌لێكی تراژیدیا" التراجیدیا والفلسفه/ والتر كاوفمان، ترجمه: كامل یوسف حسین، الموسسه العربیه للدراسات والنشر (بیروت) الگبعه الاولی ١٩٩٣، ص٨٠
دیاره ئه‌وه‌ی بۆته هۆكاری ئه‌و ڕوانینه‌ی ئاپیل ئه‌و بنه‌ما ئهڕستۆییانهیه كه به‌ته‌واوی له‌شانۆگه‌ری ماكبێس ده‌یبینین، به‌واتای ئه‌وه‌ی ئه‌ڕستۆ وه‌ك ڕێسای تراژیدیی خستویه‌تیه ڕوو، به‌ته‌واوی له‌و تێكسته‌ی شكسپیر به‌رجه‌سته كراوه، له‌كاتێكدا توێژه‌ران و شكسپیرناسان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ئه‌و نووسه‌ره ئه‌ڕستۆی نه‌خوێندۆته‌وه، به‌ڵام ویستویه‌تی خه‌وش و هه‌ڵه‌ی تراژیدیی نووسانی پێش خۆی دووباره نه‌كاته‌وه، بۆیه ده‌توانین ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه شانۆنامه‌ی ماكبێس تاكه تراژیدیای شكسپیریی نیه، هێنده‌ی لوتكه‌ی تراژیدیای شكسپیریی بێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ست بهنزیكیهكی زۆر ده‌كه‌ین له‌ڕووی ئه‌تمۆسفێری خوێن وترس له‌نێوان ئه‌و شانۆگه‌ریه و شانۆگه‌ری ئه‌لیكترای یۆرپیدس، كه لیدی له‌ڕووی ڕه‌هه‌ندی كارهكتهریشهوه له ئه‌لیكترای یۆرپیدسهوه نزیكه.
جیاوازی بۆچوون و ڕه‌خنه‌ی به‌رده‌وام له‌و نووسه‌ره بۆته هۆكاری گفتوگۆی هه‌میشه‌یی به‌هۆی ئه‌وه‌ی نێوه‌ندی فه‌لسه‌فی و شانۆیی شوێنگه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بكه‌ن، وه‌ك چۆن ده‌رهێنه‌رانی شانۆ هه‌میشه ده‌یانه‌وێ له‌دنیابینی شكسپیره‌وه سه‌رده‌م و قۆناغه‌كانی كۆمه‌ڵگاكان بخوێننه‌وه.
ئه‌وه‌ش ئه‌و ڕۆحه تراژیدیه فه‌لسه‌فیه‌ی تیا ده‌بیننه‌وه وه‌كو له "یۆلیۆس قه‌یسه‌ر" ده‌بینین كه لوتكه‌ی ئه‌و نمونه تراژیدییه‌ی ده‌سه‌ڵاته كه كاتێك برۆتۆس خه‌نجه‌ره‌كه له‌پشته‌وه ده‌دات له قه‌یسه‌ر، مانای وایه ده‌سه‌ڵاتداران ده‌بێت هه‌میشه له‌و گومانه بن كه ئه‌وانی نزیكی خۆیان كۆتاییان پێ بێنن، بۆیه قه‌یسه‌ر ئیتر هه‌ست ده‌كات مه‌رگی ئه‌و ڕه‌وایه‌تی هه‌یه مادام برۆتۆسی جێگه‌ی متمانه‌ی له‌پشته‌وه خه‌نجه‌ری لێبدات.
شكسپیر له‌شانۆنامه‌ی "ئۆتێللۆ" په‌یوه‌ندیی كاره‌كته‌ر به دیدی فه‌لسه‌فیه‌وه نابه‌ستێته‌وه به‌و ڕووداوه‌ی كه ڕوو ده‌دات، به‌واتای ئه‌و وه‌ك شانۆنامه‌ی هاملێتیش ناكات، ئه‌وه‌ی وا له ئۆتێللۆ ده‌كات كه تاوانی كوشتنی ده‌زده‌مونه ئه‌نجام بدات ئه‌و ده‌سته‌سڕه نیه كه بۆته ته‌وه‌ری ململانێ و تاوانی كوشتن، هێنده‌ی ئه‌وه ئه‌و ڕۆحه خراپكارهی یاگۆیه كه شته‌كان وه‌ك خۆی نابینێت، به‌ڵكو ڕووی دووه‌می شته‌كان ده‌بینێت كه په‌یوه‌سته به واهیمه و ده‌روونی نه‌خۆشی خۆیه‌وه.
ئه‌و ده‌روونه نه‌خۆشه له‌ناو خودی یاگۆ نامێنێته‌وه، یاگۆ وه‌ك هاملێته، به‌ڵام جیاوازه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ده‌روونه‌وه قسه ده‌كات، ئه‌گه‌ر قسه‌كردنی هاملێت ده‌روون و نه‌ستی مرۆڤێك بێت هه‌ست به تاوان ده‌كات، كه له‌ناو ئه‌و ساته‌وه‌خته‌دا سه‌ره‌نجام هۆراشیۆ ئاگاداری ده‌كاته‌وه.. ئه‌وان شه‌وی ڕابردوو تارمایی پاشای كوژراویان بینیووه، دواتر هاملێتیش ده‌یبینێت، بۆیه قسه‌كردن بۆ هاملێت گه‌ڕانه به‌دوای ئاشكراكردنی تاوان، ئه‌وا یاگۆ قسه له‌ده‌روونی بیمار ده‌كات.. ده‌روونێك له‌ناو گرێ ده‌روونیه‌كانی ناخی خۆیه‌وه گه‌شه‌ی كردووه و سه‌رچاوه‌ی گرتووه، بۆیه قسه‌كردنی یاگۆ هه‌وڵدانه بۆ خوڵقاندنی تراژیدیا.
هاملێت كاره‌كته‌رێكه ده‌یه‌وێت بگاته سه‌رچاوه‌ی تێگه‌یشتن لهبنهچهكهی تراژیدیای كوشتن، ئه‌وه‌ش له مه‌نه‌لۆژه ناسراوه‌كه‌یدا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌نێوان بوون وابه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتی تارماییه، نه‌بوونیش به‌واتای ملكه‌چكردن بۆ تاوانێك كه پاشا و دایك ئه‌نجامیان داوه، بۆیه ئه‌و به‌ره‌و تارمایی ده‌ڕوات و په‌رده له‌سه‌ر تارمایی كوژراو هه‌ڵده‌داته‌وه.
كه‌چی یاگۆ كاره‌كته‌رێكه به‌دوای له‌دایكبوونی تراژیدیا ده‌گه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی تراژیدیا له‌دایك بێت پێویسته گومان بخاته دڵی ئۆتێللۆ، سه‌ره‌نجامیش هه‌ر وا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ڕووداوه‌كان به‌دڵی ئه‌و بێت و تراژیدیا له‌ڕووداوه‌كان بخوڵقێنێت.
ئه‌گه‌ر تراژیدیا بۆ شانۆنووسێكی وه‌كو شكسپیر ئه‌و دیده هونه‌ریه بێت، كه شانۆی پێ بێنێته بوون، به‌دوای ئه‌و هاتنه بوونه، فه‌لسه‌فه قسه له‌و په‌یوه‌ندیه شانۆییه ده‌كات، به‌واتای تراژیدیا زه‌مینه شانۆییه‌كه‌ی ده‌كاته گوتاری شانۆنامه، كه قسه‌كردنی فه‌لسه‌فه له‌باره‌ی تراژیدیای شكسپیریی ده‌بێته هۆی له‌دایكبوونی په‌یوه‌ندیی نێوان شكسپیر و فه‌یله‌سووفه‌كان له‌باره‌ی تراژیدیاوه، ئه‌وه‌ش ده‌روازه‌یه‌كی گرنگی ناو فه‌لسه‌فه‌ی شانۆیه، كه فه‌یله‌سووفه‌كان چۆن سه‌یری شكسپیر ده‌كه‌ن؟
هه‌ڵبه‌ت شكسپیر ئه‌و شانۆنووسهیه كه فه‌یله‌سووفان به گرنگیه‌وه له‌سه‌ر كاره‌كانی ده‌وه‌ستن، بۆیه لێره‌دا له‌سه‌ر دیدی فه‌یله‌سووف بۆ شكسپیر ده‌وه‌ستین، كه ئه‌وه دیدێكی شانۆیی نیه هێنده‌ی ڕوانینێكی فه‌لسه‌فی فه‌یله‌سووفه بۆ شكسپیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.