باسم خه‌شان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه رایگه‌یاند: بوونی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌به‌سره، ته‌نیا كارێكی خۆدهردهخستنه.
خه‌شان له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی مه‌علومه گوتی: دۆخی به‌سره مایه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆره،چونكه چه‌ند كێشه‌یه‌كی هه‌یه، به‌تایبه‌تی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و هه‌ژاری دانیشتووانه‌كه‌ی، سه‌ره‌ڕای كه شاره‌كه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی داهاتی وڵاته‌كه‌یه.
گوتیشی: گه‌یشتنی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئه‌مه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات، له‌چوارچێوه‌ی خۆده‌رخستن ده‌رناچێت، چونكه ئه‌و رژد نییه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان،چونكه ئه‌و لهتوێكڵدا ده‌مێنێته‌وه‌و ناچێته ناواخنی كێشه‌كان.
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه كه عێراق دوور له‌خۆده‌رخستن، پێویستی به سه‌ركردایه‌تییه‌ك هه‌یه كه‌بچێته نێوقووڵایی بابهتهكان و چه‌ند بڕیارێكی بوێرانه ده‌ربكات ،كه گه‌ل بپارێزێ و سه‌روه‌ری وڵاته‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه‌و ئه‌وه پیشان بدات كه یاسا له‌سه‌ر هه‌مووانه.
شایانی باسه دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌سره چه‌ند چالاكوانێك تیرۆركران، خۆپیشانده‌ران نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیان له‌به‌سره ئاگر تێبهرداو هه‌روه‌ها له پارێزگای زیقاریش خۆپیشاندره‌ان ئاگریان له‌چه‌ند باره‌گایه‌كی حزبه شیعییه‌كان به‌ردا،بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ش مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق،دوای هاتنه‌وه‌ی له ئه‌مریكا ، سه‌ردانی به‌سره‌ی كردوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌منی پارێزگاكه كۆبووه‌وه‌و دواتریش له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی كچه چالاكوان ریهام یه‌عقوب كۆبووه‌وه كه‌چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر تیرۆركرا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.