ئه‌گه‌رچی زۆر باس له ته‌گژه یاخود قه‌یران یان كزی و سستی شانۆ ودرامای كوردی له كوردستان كراوه، زۆر وتار و لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆری شانۆ ودراما كراوه له هه‌مان كاتدا چه‌ندین كۆر و سیمنار له‌لایه‌ن تیپی شانۆیه‌كانی كوردستان و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حوكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساز كراوه ،به‌مه‌به‌ستی ده‌رباز بوون له‌و سستیه، ئه‌گه‌ر چی زۆربه‌ی ئه‌و فاكته‌رانه ده‌ست نیشان كراوه به‌ڵام تائێتستا چاره‌سه‌ری بنه‌ره‌تی، نه‌كراوه بۆیه به پێویستی ده‌زانین كه:
1-گرنگی به شانۆی منداڵان ، بدرێت له قوتابخانه‌كان ،له‌ته‌ك وانه‌ی نیگار‌و سروود‌و میوزیك ،وانه‌ی شانۆ له خشته‌ی وانه‌كاندا هه‌بێت.
2-گرنگی دانی ته‌له‌فزیۆنه‌كان به‌به‌شی منداڵان ، سازدانی فیستڤاڵی ساڵانه تایبه‌ت به‌شانۆی منداڵان ،خه‌ڵات كردنی باشترینه‌كان له بواری نواندن، ده‌رهێنان ، نووسین.
3- گرنگی دان به شانۆی ته‌له‌فزیۆنی : له سالأنی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ى رابردوو له وڵاتی میسر نمایشی شانۆیی ، به شێوه‌یه‌كی زیندوو له رێگه‌ی ته‌له‌فزیۆن ، پێشكه‌ش به بینه‌ران ده‌كرا، ده‌كرێت ئه‌م شێوازه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا ی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و ته‌له‌فزیۆنه‌كان ساز بكرێت.
4-شانۆی به‌زمه‌سان (كۆمیدی): شانۆی كۆمێدی زۆر گرنگه ، بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ر بگرێته‌وه ، ناو هۆڵه‌كانی شانۆ ، ئێستا بینه‌ر پێویستی به شانۆیی كۆمیدیه، به‌ڵام چ كۆمیدیایه‌ك ، ده‌بێ كۆمیدیای جاد بێت نه‌وه‌ك كۆمیدیای گاڵته‌جاری و بازرگانی.
5-ئه‌نجامدانی كاری هونه‌ری به پێی پسپۆری : ماوه‌یه‌كه ده‌بینین ئه‌كته‌ره كاری ده‌رهێنانی درامی ده‌كات ، یان وێنه‌گره بۆته ده‌رهێنه‌ر ده‌بێ هه‌ریه‌كه‌و به پێی پسپۆری خۆی كار بكات.
6- سازدانی چه‌ندین فیستڤاڵی ساڵانه له‌سه‌ر ئاستی لاوان وگه‌وران ، ناردنی گروپه شانۆییه‌كان، بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، هێنانی گروپه شانۆییه‌كانی بیانی بۆ كوردستان ، شاره‌زابوون ئاڵگۆركردنی ئه‌زموونه‌كانی یه‌كتری له‌هه‌مانكاتدا ناساندنی كللتوری كوردی به ئه‌وان.
7- شانۆی سه‌رشه‌قام: ئه‌م جۆره نمایشه زۆر گرنگه ، ده‌تواندرێت له گۆرپه‌كان له بۆنه‌كان نمایش بكرێت ، بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ر له شانۆ نزیك بێته‌وه.
8- دروستكردنی هۆڵی شانۆیی: به داخه‌وه یه‌كێك له گرفته‌كانی شانۆ له كوردستان ، نه‌بوونی هۆڵی شانۆییه.
9- ره‌خنه‌و ره‌خنه‌گر: نه‌بوونی یاخود كه‌می ره‌خنه‌گری شانۆیی ، وه‌كوزاندراوه رخنه رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له بره‌ودان بۆ به‌ره‌وپێشڤه‌چوونی ره‌وتی شانۆ .
10- بوونی سانسۆری هونه‌ری: زۆر گرنگه سانسۆرێكی هونه‌ری هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كاری چاك و كاری ئاست نزم له‌یه‌ك جیا بكرێنه‌وه .
كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.