قائیمقامیه‌تی سلێمانى له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگای تابین داده‌خات.
به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانى كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئاراسته‌ی لیژنه‌ی باڵای كردوه، تیایدا هاتوه: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و جێبه‌جێ نه‌كردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و نه‌بونی مۆڵه‌تی كاركردن له‌شوێنه‌كه‌یدا، لیژنه‌كه ئارایشتگای تابین له گه‌ڕه‌كی تاڤگه‌ی شاری سلێمانی داده‌خات.
راپۆرتی لیژنه‌كه باسی لهوهكردوه: یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی كاركردن له ئارایشتگاكاندا، پابه‌ندبوونیانه به سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، بۆیه پێویسته شوێنه‌كه و ئه‌و پێداویستانه‌ی له پیشه‌كه‌یدا به‌كاری ده‌هێنێن به پاكوخاوێن بن، و خاوه‌ن شوێنه‌كه و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كاریتێدا ده‌كه‌ن خاوه‌نی كارتی ته‌ندروستی بن، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچییه و سزای شوێنه‌كه ده‌درێت.
رونیكردوه‌ته‌وه: به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ماسك و دروست نه‌كردنی قه‌ره‌باڵغی له شوێنه‌كاندا كراوه به مه‌رجێكی دیكه‌ی بنه‌ڕه‌تی بۆ كاركردن له دوكان و بازاڕه‌كان زیادكراوه، رێكاره‌كانی خۆپارێزیی له‌لایه‌ن ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری سلێمانی دیاری كراوه و به‌مه‌رجی جێبهجێكردنییان مۆڵه‌تی به خاوه‌ن شوێنه‌كان داوه كاری تێدا بكه‌ن، لیژنهكای قائیمقامیه‌تی سلێمانیشی راسپاردوه به‌دواداچون بكات و سزای سه‌رپێچیكاران بدات، به‌ڵام خاوه‌نی ئارایشتگای تابین پابه‌ند نه‌بوه.
راپۆرته‌كه جهختیكردوهتهوه: مۆڵه‌ت بنەمای کارکردنە بۆ ھەر پیشەیەک کەلەشوێنێکدا ئەنجام دەدرێت، بۆیە پێویستە ئەو شوێنەی پیشەیەکی دیاریکراوی تێدا ئەنجام دەدرێت مۆڵەتی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان وەرگرتبێت، پاشان دەتوانێت کاری تێدا بکات، سه‌ره‌ڕای ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌ڵام خاوه‌نی ئارایشتگای تابین مۆڵه‌تی كاركردنی نییه، نه‌بونی مۆڵه‌ت به‌سه‌رپێچیكردن له مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن ئه‌ژمار ده‌كرێت و لیژنەکانی قائیمقامیەت شوێنەکە و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاریی یاسایی دەكەنەوە.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای تابین داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.