Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 15:09

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ عومه‌ر ئه‌شکه‌نه‌یی ده‌کات

پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول
کوردستان TV
100%


بارەگای بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی حاجی محه‌مه‌د ئه‌شکه‌نه‌یی، پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول كرد،

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
 
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، عومه‌ر ئه‌شکه‌نه‌یی، به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول (حاجی محه‌مه‌د ئه‌شکه‌نه‌یی)باوکی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌که‌تان ده‌که‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره داواکارین خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
8ـی8ـی2020

 

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.