Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 15:29

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی سلێمان خالید ئاژگەیی دەکات

خۆمان بە هاوبەش و شەریكی خەمتان دەزانین
کوردستان TV
100%

بەڕێزان خانەوادەی هەڤاڵی تێكۆشەر (سلێمان خالید ئاژگەیی)

بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە گوێ بیستی هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵی تێكۆشەر و میدیاکار(سلێمان ئاژگەیی)بووین، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەش و شەریكی خەمتان دەزانین.

هەڤاڵی خوالێخۆشبوو(سلێمان ئاژگەیی) پەروەردەی بنەماڵەیەكی خەباتكار و شۆڕشگێڕی كوردستان و كادیرێكی دێرینی پارتیمان بوو، هەروەها یەكێك بوو لە تێكۆشەرانی زیندانی سیاسی، خوالێخۆشبوو كەسایەتیەكی ناسراو و دیاری بواری رۆژنامەنووسیی و راگەیاندن بوو وەك كادیرێكی لێهاتوو و لەخۆبردوو و ماندوونەناس لە دەزگاكانی راگەیاندنی پارتیمان لەبواری دیزاین لەهەردوو رۆژنامەی(برایەتی و خەبات) و (گۆڤاری گوڵان)یش رۆڵی دیار و بەرچاوی هەبوو، هەروەها پاش ساڵی 2003 لەگەڵ هەڤاڵەكانی بۆ دەرچواندی رۆژنامەی(التاخی) روو لەبەغدا دەكات و، دواجاریش وەك ئەندامی مەكتەبی كۆمەڵایەتی پارتیمان لە خزمەتكردن بەدەوام بوو تا ماڵئاوایی کردنی یەکجارەکی.

ئومێدەوارین هاوخەمیی و هاوسۆزیی هەڤاڵان و هاوپیشە و دۆست و ئاشنایانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و لە خەم و خەفەتتان كەم بكاتەوە.

جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و هیواخوازین لە خەم و خەفەت و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای هەڤاڵی كۆچكردوویشمان بەهەشتی بەرین بێت...

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.