بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (خالید ئاژگەیی)
خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی و کادیری دڵسۆزی رێبازی پیرۆزی بارزانی و پارتیمان، هەڤاڵی تێكۆشەر و میدیاکار(سلێمان خالید ئاژگەیی).
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەر و کوردپەروەرەکەتان و كەسوكار و ھاوپیشە و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.