سەرۆك وەزیرانی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا گەیشتە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران و لەلایەن ڕەزا ئەردەكانیان وەزیری كارەبای ئێران پێشوازی لێكرا.
ئه‌مرۆ سێشەممە 2020/7/21 مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا گه‌یشته تارانی پایته‌ختی ئێران له‌گه‌ڵ حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماری ئێران كۆبووه‌وه، دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا هاوبه‌شدا سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: به‌غدا په‌یوه‌ندی مێژوویی خۆی كه بۆ سه‌دان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌پارێزێت و عێراق نابێتە ڕووبەرێک بۆ هەڕەشە بۆ سەر ئێران.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: یەکێک لە ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ تاران چالاکردنی رێککەوتنەکانی نێوان هەردوو وڵاتە لەگەڵ چالاکردنی هێڵی گواستنەوەی شەمەندەفەر لە نێوان باشوور عێراق و ناوچەکانی دیکەی ئێران گفتوگۆی لەسەر کراوە.
کازمی ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ تێپەڕاندنی ئەو بەربەستانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە بەرەنگارمان بوونەتەوە پێویستە یەكریز بین.
گوتیشی: لە چوارچێوەی پەیوەندییەكانماندا هەوڵی كەمكردنەوەی گرژییەكان لە ناوچەكەدا دەدەین.
لای خۆشیه‌وه حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماری ئێران له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایگه‌یاند: مسته‌فا كازمی له دۆخێكی زۆر تایبه‌تدا ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتوه و ئێران به‌ڵێنی هه‌موو جۆره هاوكاریه‌كی به عێراق داوه.
ڕوحانی ئاماژەی بەوەش کرد کە لەگەڵ کازمی باسیان لە ڕۆڵی عێراق کردووە، لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە.
حەسەن روحانی رایگەیاند: لەگەڵ كازمی چەند پرسێكی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتمان تاوتوێكرد، لەوانەش بەرزكردنەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات، بەشێوەیەك كە ساڵانە بگاتە 20 ملیار دۆلار.
راشیگه‌یاند: ئێران ده‌توانێت پێداویستییه پزیشكیه‌كان بۆ عێراق دابین بكات و به‌ڵێنی هه‌موو جۆره هاوكاریه‌كمان پێداون، هه‌موو تواناكانیشمان ده‌خه‌ینه خزمه‌تی عێراقه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
شایه‌نی باسه هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا و هەولێری کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومی کۆبووەوە.
مستەفا كازمی، بەیانی ئەمڕۆ سێ شه‌ممه بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا كە پێكهاتوون لە وەزیرانی دەرەوە، نەوت، كارەبا، دارایی، بەرگریی، تەندروستی و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و بڕیاریشە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دیكەی ئێران، كۆببێتەوە.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.