Erbil 20°C شەممە 23 تشرینی دووەم 12:01

شه‌پۆلی دووه‌می کۆرۆنا له‌ ئێران ده‌ستیپێکردووه‌ زیاتر منداڵان ده‌کاته‌ ئامانج

بە خێرایی لەناو خەڵكدا بڵاوبۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%

شه‌پۆلی دووه‌م كۆرۆنا له‌ ئێران ده‌ستیپێكردووه‌ و زیاتر منداڵان ده‌كاته‌ ئامانج و تا ئێستا زیاتر له‌ شه‌شسه‌د منداڵ به‌و هۆیه‌وه‌ مردوون.

محەمەد رەزا مەحبوبفەر، ئەندامی ژووری ئۆپەراسیۆنی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە ئێران بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی ئاشكرا كردووە، كۆرۆنا بە خێرایی لەناو كۆمەڵانی خەڵكدا بەبێ جیاوازی بڵاودەبێتەوە بەجۆرێك، رێژەیەكی بەرچاو لە تووشبووان منداڵانن.

ئاشكراشی كرد، داتاكان دەریدەخەن، سه‌دا پازده‌ی تووشبووان و سه‌دا سێی مردن بە پەتای کۆرۆنا لە ئێران منداڵی تەمەن سێ بۆ نۆ ساڵ و سه‌دا یه‌كی منداڵانی نۆ بۆ شازده‌ ساڵن.

رۆژی شەممەی رابردوو، سەرۆكی زانكۆی پزیشكی ئەلبۆرز، ئاشكرای كردبوو لە شەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە ئێران، رێژەیەكی زۆریان منداڵانن کە هەم تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هەم بەهۆیەوە مردوون.

ئەو بەرپرسە دەڵێ تائێستا چوارسه‌د  منداڵ و نزیکەی دووسه‌د  کۆرپە لە ئێران لەكۆی ئاماری گشتی قوربانیان بە كۆرۆنا مردوون.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی رووسیا ئه‌لیۆم رایگه‌یاند كه‌ عیسا جه‌عفه‌ری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێران به‌هۆی تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیانی له‌ ده‌ستداوه‌ و تا ئێستاش له‌ ئێران سێ ئه‌ندام به‌رله‌مان له‌دوای تووشبوونیان به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

له‌لای خۆیه‌وه‌ محه‌مه‌د حوسێن فه‌رهه‌نگی، وته‌بێژی په‌رمانی ئێران رایگه‌یاند كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو سه‌د ئه‌ندام په‌رامانی ئێران پشكنینی كۆرۆنایان ئه‌نجامداوه‌ و نۆیان تووشی كۆرۆنا بوون.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.