ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهان، دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه، زیاتر له حه‌وت ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌پێى داتاكانى ماڵپه‌ڕى (Worldometer) كه به پشت به ئاماره‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، تا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ی ته‌مموزی 2020، ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى چاكبوونه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته حه‌وت ملیۆن و 69 هه‌زار و 288 كه‌س، هه‌روه‌ها 552 هه‌زار و 112 كه‌سیش گیانیانله‌ده‌ستداوه، كه ئه‌مریكا، به‌ڕازیل، به‌ریتانیا، ئیتاڵیا، مه‌كسیك، فه‌ره‌نسا، ئیسپانیا و هیندستان زه‌ره‌رمه‌ندترین وڵاته‌كانى جیهانن له ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستداندا.
بۆ یه‌كه‌مجاریش له‌وه‌ته‌ی پشكنینی كۆرۆنا ده‌كرێت له ئه‌مریكا، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركرد و له 24 كاتژمێری رابردوو زیاتر له 60 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یه‌ندراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.