به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، له خانه‌واده‌ی کۆچکردوو کوێخا حوسێن سه‌رته‌پکانی،
به‌داخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی کۆماری مه‌هاباد و شۆڕشی ئه‌یلوول و که‌سایه‌تی دیاری ده‌ڤه‌ری پشده‌ر(کوێخا حوسێن سه‌رته‌پکانی)مان بیست.
کوێخا حوسێن سه‌رته‌پکانی که‌سایه‌تیه‌کی نیشتیمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزی میلله‌ته‌که‌ی بوو، به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌تان ده‌که‌ین، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌می ئێوه و خزم و دۆستانی خوالێخۆشبوو ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو کوێخا حوسێن به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و دڵنه‌وایی و ئارامش به‌ئێوه و خزمان ببه‌خشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
٨ـی ۷ـی ۲۰۲۰
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.