ئیدریس وه‌سفى جه‌وهه‌ر گه‌نجێكى ١٨ ساڵانه‌و ماوه‌ى شەش ساڵه سەرقاڵی ئەزبەرکردنی قورئانی پیرۆزە، ئه‌مرۆ دواجار رایگه‌یاندووه کە تەواوی قورئانی پیرۆز و ٢٥٠ فەرموودە (حدیث الصحیح) ئەزبەرکردووە.
ئیدرس وەسفی کە کوڕی پێشمەرگەیەکی شەهیدە جگە لە خۆی براو برازایەکی تریشی لە زگماکیەوە نابینان، بە ماڵپەری کوردستان تیڤی راگەیاند: من لە بنەماڵەیەکی ئاینین لەدایک بوومە باپیرم مامۆستای ئاینیە وە ده‌نگ و ته‌لاوه‌كانى قۆرئان خوێنانى وه‌ك عه‌بدوالباست عه‌بدولسه‌مه‌د و محه‌مه‌د سدیق مه‌نشاوی کاریگەر بوون بەسەرمەوە هه‌ربۆیه خولیاى ئه‌وه‌م لادروست بوو كه له‌گه‌ڵ گوێگرتن له‌و ده‌نگانه قورئان له‌به‌ر بكه‌م .
هه‌روه‌ها ده‌لێت: بۆ لەبەر کردنی قورئان سودم لە تەکنەلۆژیا وەردەگرت رۆژانە چەند ئایەتێکم بە دەنگی مامۆستای ئاینی گوندەکەمان لە مۆبایلەکەم تۆمار دەکرد دواتر لە رێگای گوێ لێگرتن و دووبارەکردنەوەی بەردەوام لەبەرم کرد تا توانیم بۆ ماوەی شەش ساڵ تەواوی قورئانی پیرۆز و ٢٥٠ فەرمودە لەبەر بکەم.
ئیدریس وەسفی گوتیشی سوپاس بۆ خوا لە رێگای هەوڵەکانی خۆم و هاوکاریەکانی مامۆستا موسلیح ئەحمەد و خێزانەکەم توانیم ئەو ئاواتەم بهێنمە دی کە شەش ساڵ بەر لە ئەمڕۆ هەنگاوم بۆی ناو ئەمڕۆ لەو پەڕی دڵخۆشی رایدەگەیێنم کە تەواوی قورئانی پیرۆزم بەڕوانی لەبەرکردووە.
ئیدریس وه‌سفى جه‌وهه‌ر لە ٩/٦/٢٠٠٢ لە گوندى سرێشمه‌ى سه‌ربه ناحیه‌ى خه‌لیفان لە دایک بووە لە ساڵی ٢٠٠٩ باوکی شەهید دەبێت و جگە لە خۆی برا و برازایەکی تری لە زگماکی نابینان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.