Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 12:17

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دھۆک: هه‌رکه‌سێک نرخ به‌رز بکاته‌وه‌ لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت

هاورده‌كردنی شتومه‌ك ئاسایی بووه‌ته‌وه‌
بازاڕی دهۆك
کوردستان TV
#8
100%

زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جوڵه‌یان تێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و بازاڕه‌ نییه‌ بۆ فرۆشیاران وه‌ك سه‌رده‌می پێش كۆرۆنا به‌ڵام ڕەوشی بازرگانی بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت، جگه‌ له‌ لێژنه‌كانی قایمقامیه‌ت ژووره‌ بازرگانییه‌كانیش چاودێری بازاڕ ده‌كه‌ن سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دھۆک ده‌ڵێت ھەرکەسێک دەستکاریی نرخ بکات سزا دەدرێت. ئەیاد حەسەن، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دھۆک، بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بازاڕه‌كان جوڵه‌یان تێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و تاڕادیه‌ك ئاسایی بوونه‌ته‌وه‌، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاسانکاریی زۆری بۆ جووڵەی بازرگانی کردووە و قەغەدەغەی ھاتوچۆش تا ڕادەیەک ھەڵگیراوە، بەتایبەتی لە دەروازە سنوورییەکان وەک پێشوو کەلوپەل ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکرێن، تەنیا ڕێنماییی خۆپارێزی جێبەجێ دەکرێن. ده‌شڵێت: ئەگەر قەدەغەی ھاتوچۆ بە یەکجاری ھەڵگیرا ئەوکات بازاڕ وەک پێش ھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاسایی دەبێتەوە و ھیچ کێشەیەک لەبەردەم بازرگانان نامێنێت، بەتایبەتی بازاڕی ناوخۆ چەند ڕۆژێکە بەھۆی نزیکبوونەوەی جەژنی ڕەمەزان و کەمبوونەوەی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا جووڵەی کردووە. له‌باره‌ی كۆنتڕۆڵی نرخی شتوومه‌ك له‌ بازاڕه‌كان ئه‌و به‌رپرسه‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی دهۆك ڕایگه‌یاند: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ ناده‌ین بازرگانان و فرۆشیاران نرخ به‌رز بكه‌نه‌وه‌ چونكه‌ ئێستا دۆخه‌كه‌ وه‌ك پێش كۆرۆنا ئاسایی بووه‌ته‌وه‌ له‌ هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌ل و هه‌موو شتێك هه‌یه‌ بۆیه‌ پێوست ناكات به‌ بیانووی نه‌بوونی كه‌لوپه‌ل نرخ به‌رز بكرێته‌وه‌ ته‌نیا چه‌ند شتێك نه‌بێت كه‌ له‌شوێنی هاورده‌كراو گران بووه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.