Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 13:49

جه‌سته‌ی ئه‌کته‌ر له‌نمایشی شانۆیی

جوڵه‌ی رۆژانه‌ له‌نێو ژیانی رۆژانه‌ی كۆمه‌ڵگا وه‌رده‌گرت
کوردستان TV
100%

ن: كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس

دوای ئه‌وه‌ی وشه‌ له‌ ده‌قه‌ ئه‌ده‌بییه‌كان وه‌كو بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی له‌ نمایشه‌ شانۆییه‌كان كاری له‌گه‌ڵ ده‌كرا به‌جۆرێك نه‌ده‌بوو به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌م و زیاد له‌ وشه‌كاندا یان چركردنه‌وه‌ له‌ده‌قه‌كه‌كان بكرێت، واته‌ زیاتر پشت به‌ وشه‌ ده‌بسترا رۆڵی جه‌سته‌ و جوڵه‌ بوونی وه‌ك پێویست نه‌بوو ... له‌دواییدا كاتی ئه‌وه‌ هات كه‌ گرنگی به‌ جوڵه‌و جسته‌ی ئه‌كته‌ر بدرێت و چه‌ندین شێوازو قوتابخانه‌ی تایبه‌تی به‌م بوار دابمه‌زرێت وه‌كو پانتۆمایم و بالێ... كه‌زیاتر پشت به‌جسته‌ ده‌به‌ستێت وه‌كو زمانی گوزارشتكردن .

ئه‌كته‌ر توانی له‌رێگه‌ی جوڵه‌وه‌ وتاری بینین بخوڵقێنێت  تاجه‌سته‌ی ئه‌كته‌ر وای لێهات له‌سه‌ر یه‌ك هێلی دیاركراو نه‌روات به‌ڵكو به‌رده‌وام گه‌ران به‌ دوای دۆزینه‌وه‌ی جوگرافیای جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ر به‌شێوازێكی نوێ هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێ له‌یه‌ك چوون له‌ نێوان ئه‌كته‌ره‌كان هه‌بوو له‌ رووی ئاكارو كارو كاردانه‌وه‌و هه‌ڵچونه‌كان.

Ktv

ئه‌كته‌ری سه‌ركه‌توو هه‌موو توانسته‌كانی خۆی به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌كته‌ره‌كانی تر جیاواز بێت، ئه‌مه‌ش زیاتر له‌ رێگه‌ی جه‌سته‌وه‌ ده‌بێت چه‌مكی جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ر له‌سه‌ر شانۆ له‌ هه‌موو جۆره‌كانی شانۆگه‌ری جێگیر نییه‌ به‌ڵكو له‌ پێشڤه‌چوون و گۆرنكاری دایه‌ له‌گه‌ڵ پێشڤه‌چوونی یاساكانی كۆمه‌ڵایه‌تی ژیانه‌ وه‌ به‌پێی ئه‌و روداوانه‌ی له‌ شانۆگه‌رییه‌كه‌دا رووده‌ده‌ن .

ئه‌كته‌ر بریتیه‌ له‌ جه‌سته‌یه‌كی زیندووی ئاماده‌ له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ ،ئه‌و شوێنه‌یه‌ كه‌ده‌توانێ ژیانی هونه‌ری خۆی به‌رجه‌سته‌ بكات له‌و كاته‌ی كه‌سایه‌تیه‌ درامیه‌كان به‌رجه‌سته‌ ده‌كات به‌پێی مێژووی شانۆ هه‌ر له‌سه‌رده‌می گریگه‌كان تاوه‌كو سه‌رده‌می هاوچه‌رخ داهێنه‌ره‌كان نه‌یانتوانیوه‌ له‌بری ئه‌كته‌ر شتێك بدۆزنه‌وه‌ بۆ نمایشی شانۆیی راسته‌ ئێمه‌ نازانین ئه‌كته‌ران له‌سه‌رده‌می گریگه‌كان چۆن كه‌سایه‌تیه‌كانیان به‌رجسته‌ ده‌كرد به‌ڵام چیرۆكه‌ ئه‌فسوناویه‌كانیان له‌رێگه‌ی جوڵه‌ له‌لایه‌ن یه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌گێردرانه‌وه‌، پاشان ئه‌م ئه‌كته‌ره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی جۆقه‌ به‌گۆرانی و سه‌ماو ئاماژه‌و هێماكان به‌رجه‌سته‌ ده‌كرد بینه‌رانیش له‌گه‌ڵیان ئاوێته‌ ده‌بوون به‌جۆرێك چێژیان لێ وه‌رده‌گرد.

ئه‌كته‌ری شانۆ كاتێ  كرداره‌كان له‌ چوارچێوه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كه‌ دیار ده‌كات و داهێنان ده‌كات به‌پێی كرداره‌ جسته‌یی و ده‌رونی به‌م شێوه‌یه‌ كه‌سایه‌تیه‌ درامییه‌كان له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ به‌ جوڵه‌و ده‌نگ ده‌رده‌كه‌ون.

ktv

جوڵه‌ی رۆژانه‌ له‌نێو ژیانی رۆژانه‌ی كۆمه‌ڵگا وه‌رده‌گرت كه‌ زۆربه‌یان جوڵه‌یه‌كی جێگیر بوون شانۆ له‌ئه‌نجامی كردارێكی كۆمه‌ڵی و داهێنانێكی كۆمه‌ڵی هاوبه‌ش به‌دیدێت، كه‌ خۆی له‌ بیرۆكه‌یه‌ك ده‌بینێته‌وه‌به‌ومه‌رجه‌ی هه‌ر وشه‌یه‌ك و هه‌ر جوڵه‌یه‌ك له‌ جوڵه‌كانی ئه‌كته‌ر پڕوتێر بێت له‌ هه‌ست و سۆزو بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی ئه‌م وشه‌وجوڵه‌یه‌ بگاته‌ بینه‌ر.

شانۆ ئه‌كته‌ر ناچار ده‌كات كه‌ سه‌رچاوه‌ی داهێنه‌ركه‌ی له‌گه‌ڵ داهێنه‌ره‌كانی تر هه‌ر له‌ ئاسته‌كانی ته‌كنیكی و توخه‌مه‌كانی سینوگرافیا ناتوانێ له‌ دوو شت جیا بێته‌وه‌ له‌كاتی رۆڵ بینیدا كه‌بریتین له‌ (ده‌نگ و جه‌سته‌) له‌گه‌ڵ كاراونی داهێنانی به‌رده‌وم ده‌بێت... راستیه‌كیش هه‌یه‌ كه‌ جه‌سته‌ تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ به‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی فۆرمه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كۆمه‌ڵگا و شوێن و باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و رۆشنبیری كاریگه‌ریان زۆریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاكاری هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌كته‌ر له‌گه‌ڵ جه‌سته‌كه‌ی ، له‌م رونگه‌وه‌ ئه‌كته‌ر یاسایه‌ك بۆ خۆی داده‌رێژێت وه‌كو بنه‌مایه‌كی داهێنان بۆبه‌رجسته‌كردنی كه‌سایه‌تیه‌كانی شانۆگه‌رییه‌كان واته‌ به‌رجسته‌كردنه‌كه‌ی ده‌بێته‌ پرۆسیه‌كی داهێنان له‌ فۆرم ئه‌گه‌ر چی له‌وانه‌یه‌  پێچه‌وانه‌ش بێت به‌پێی رۆشنبیری جیاوازی جۆراوجۆری جه‌سته‌ی رۆشنبیری بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك جیاوازبێت.

به‌م چه‌مكه‌ رۆشنبیره‌ییه‌ جه‌سته‌ وامان لێ ده‌كات گرنگی به‌ پێكهاته‌ و رۆشنبیری جه‌سته‌، بده‌ین به‌و راده‌ی كه‌ زمانێكی زیندوه‌ ده‌توانین بیرۆكه‌كه‌مان بگه‌یینین له‌وكاته‌ی زمانی جه‌سته‌ بۆته‌ زمانێكی تایبه‌ت كه‌ هه‌موو رۆشنبیره‌كان و  شانۆكاره‌كان وه‌كو زمان كاری پێده‌كه‌ن وه‌كو(كرۆتۆفسكی و شایناو كانتور،باربا...

ktv

چه‌مكی ستاتیكای جه‌سته‌ رۆڵیكی سه‌ره‌كی بینیوه‌ له‌ رۆشنبیری ئه‌ورپی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای گریكه‌كان وه‌كو پێداویستیه‌كی گرنگی بۆ گه‌شكردنی شانۆ به‌پێ سه‌رده‌مه‌كان.. بۆیه‌ جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ر له‌ سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ ده‌جوڵێنێت به‌جۆرێك ته‌نها فۆرمی خۆی جوڵه‌ پێناكات بۆ گوزرشتكردن ،به‌ڵكو ده‌بێت هاوسه‌نگی له‌ نێوان فۆرمی ده‌ره‌وه‌(فیزیای جه‌سته‌) له‌رێگه‌ی جوڵه‌كان هه‌ست و سۆزی ناوه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌ درامیكه‌ له‌ رێگه‌ی كردارو ئاكاره‌كان دورست بكات. ئه‌گه‌ر ئه‌كته‌ر به‌ پله‌ یه‌ك ته‌نها پشت به‌ فۆرمی ده‌ره‌وه‌ ببستێت به‌بێ ئه‌وه‌ی پشت به‌ لایه‌نی ده‌رونی و نه‌چێته‌ ناو قوڵای كه‌سایه‌تیكه‌وه‌ بێگومان نواندنه‌كه‌ ده‌بێته‌ نواندنێكی میكانیكی هه‌روه‌كو (مایرهۆڵد) جه‌خت له‌و شێوازه‌ده‌كاته‌وه‌ دوای تێكه‌ڵ كردنی ته‌كنه‌لۆژیا له‌ نمایشی شانۆیی به‌جۆرێك ته‌نها گرنگی به‌ فۆرمی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌كته‌ر ده‌دات به‌م جۆره‌ش ده‌بێته‌ بوكه‌ڵه‌یه‌كی رێك و میكانیكی له‌ئه‌نجامدا ئه‌كته‌ر كار له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی خۆی ده‌كات به‌ پله‌ یه‌ك گرنگی به‌ فۆرمی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ندێك جاریش هه‌وڵ ده‌دات هه‌ندێك حاڵه‌تی هه‌ڵچوانی ده‌رونی ئه‌نجام بدات.. زۆرجاریش ئه‌كته‌ر ده‌توانی ته‌نها كار له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی خۆی بكات به‌بێ حاڵه‌تی ده‌رونی بگره‌ به‌بێ دیالۆژیش ده‌توانێ ستاتیكاو چێژ ببه‌خشێت.

له‌ جیهانی شانۆدا ئه‌كته‌ر شێوه‌ی رێژه‌یی یان گشتگیری یان شێوازی تایبه‌تمه‌ندی جه‌سته‌یی ره‌تده‌كاته‌وه‌، ئێستا ئه‌كته‌ر زۆر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پێشكه‌وتووه‌ به‌هۆێ زانستی ئه‌نپرۆپۆلۆجی كه‌ زانستێكی مرۆڤایه‌تی ئاكاریه‌ وه‌كو بوونه‌ره‌وێكی سروشتی و كۆمه‌ڵایه‌تی و شارستانیه‌تی سوودی لێوه‌رگرتتوه‌ له‌م رونگه‌وه‌ ئه‌نپرۆپۆلۆجی شانۆ زۆر گونجاوه‌ بۆ كاری شانۆیی چونكه‌  ئه‌مرۆ ئه‌كته‌ر له‌ ئه‌نجامی ئه‌زموونه‌كانی پێشوتر رێگه‌ خۆشكه‌ر بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شێوازه‌كانی تر بزانێت ئه‌كته‌ریش وه‌كو زانراوه‌ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ كه‌سایه‌تی له‌ سه‌ر شانۆ ده‌خوڵقێنێت،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سروشتی جوڵه‌كه‌ی خۆی ده‌بێته‌ فاكته‌ری داهێنانه‌كه‌ی بێ ئه‌وه‌ی پشت به‌ گوزارشتی دیالۆژی وشه‌ ببستێت و ده‌توانێ جیاوازی جوڵه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ جوڵه‌ی ئه‌كته‌رانی تر پیشان بدات وه‌كو  توانستی ململانێ و به‌رجه‌سته‌كردنی كه‌سایه‌تیه‌كان كه‌ سیفه‌تێكی تایبه‌تی درامایه‌  ململانێ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه‌كانی تر له‌گه‌ڵ خودی خۆی له‌گه‌ڵ شوێن ... گۆرنكارییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و رامیاری و جه‌سته‌ به‌پێی ئه‌م هه‌موو گۆرنكارییانه‌ كه‌ له‌ جه‌سته‌ی كه‌سانی تر ده‌رده‌كه‌ون له‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌یه‌كی ئه‌م جیهاندا هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌روی جه‌سته‌و جوڵه‌دا نیه‌ زۆربه‌یان له‌یه‌ك ده‌چن له‌ رووی ژیان و ئاكارو كردار. ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كانی جه‌سته‌ له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ جه‌سته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت به‌مانای ئه‌وه‌نایه‌ت ته‌نها جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ره‌ به‌ڵكو وه‌كو دیارده‌یه‌ك هه‌ردووكیان ئه‌كته‌رو بینه‌ر به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌ به‌و مانایه‌ی كارێكی مرۆڤایه‌تیه‌ ئامانجیان چونه‌ ناو جیهانی خه‌یاڵ و خۆشی وشادیه‌.

ktv

جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ر جه‌سته‌ی كه‌سێكی تره‌ كه‌ له‌ واقع و ژیانی سروشتی نزیكه‌ له‌ شانۆ ئه‌كته‌ر په‌یوه‌نه‌یه‌كی گیانی له‌گه‌ڵ رۆڵه‌كه‌ی ده‌كات به‌ واتایه‌كی تر هه‌موو گیان و روخساری له‌هه‌موو روێكه‌وه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی كه‌ رۆڵی ده‌بینێت. توخمه‌كانی یاری درامی له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ زۆر ئاڵۆزن ئه‌كته‌ریش جوڵێنه‌رو یاریكه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توخمانه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی زمان ئامانجه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات، وه‌كو هه‌موو یاریه‌كیش چه‌ندین رێساو یاسی خۆی هه‌یه‌ بینه‌ریش ئاماده‌بوونێكی كاریگه‌ریه‌كی ته‌وای له‌ سه‌ر ئه‌كته‌ر هه‌یه‌ وه‌ هه‌ردووكیان (بینه‌رو ئه‌كته‌ر) كاریگه‌ریان له‌سه‌ر یه‌كتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات به‌دوای ئاسته‌كانی گوزارشتی جه‌سته‌یی هونه‌ری له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریش كاریگه‌ری ئه‌م جه‌سته‌ بۆ بینه‌ر بگه‌رێین ، زۆریش گرنگه‌ په‌یوه‌ندی له‌ نێوان ئه‌م دوو جه‌سته‌یه‌ جه‌سته‌ی ئه‌كته‌رو جه‌سته‌ی بینه‌ر دورست بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئامانجه‌ راڤه‌كان و لێكدانه‌وه‌كانی لایه‌نه‌ درامییه‌كان بێته‌دی.

فۆرم و شێوه‌ جۆراوجۆره‌ جه‌ستیه‌كان شێوه‌و جۆری جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ر و جه‌سته‌ی بینه‌ر ده‌ست نیشان ده‌كات جیاوازیه‌كی روون و ئاشكرا له‌ نێوانیان هه‌یه‌، ئه‌كته‌ر له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ كارێكی درامی ئه‌نجام ده‌دات كه‌ خۆی له‌ ژێر ده‌مكه‌كانی كه‌سایه‌ته‌كان شاردۆته‌وه‌ كه‌ به‌رجه‌سته‌یان ده‌كات و چه‌ندین نهێنی شاراوه‌ ئاشكرا ده‌كات ،بینه‌ریش ئه‌كته‌ریش  ده‌بینێت به‌م شێوه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌كته‌ره‌ ده‌یكات كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر بینه‌ر،دراماش په‌یوه‌سته‌ به‌چه‌ند یاسایه‌كه‌كی تاییبه‌ت كه‌ بینه‌رو ئه‌كته‌ر به‌یه‌ك ده‌به‌ستێته‌وه‌ .

شێوازی گوزارشتكردن كه‌له‌رێگه‌ی جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ر ده‌بێت وه‌كو فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی هه‌موو وزه‌یه‌كی خۆی تیادا به‌كار ده‌هێنێت كه‌ له‌ وزه‌ی مرۆڤی ئاسایی زیاتره‌ personne quotidienne

ئه‌م وزه‌یه‌ ده‌بێته‌ فاكته‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی گوزارشت له‌ ژیانی كه‌سایه‌تیه‌ مردوه‌كانی ناو ده‌ق بكات .. نواندن چه‌ندین جۆرو شێوازی هه‌یه‌ هه‌ریه‌كه‌و تایبه‌تمه‌ندی جۆراوجۆری خۆی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌كته‌ر كاری له‌گه‌ڵ ده‌كات له‌رێگه‌ی ده‌نگ و جه‌سته‌كه‌ی ئه‌مه‌ش هه‌ریه‌ك له‌ (ستانسلاڤسكی و مایرهۆڵد) جه‌ختیان له‌سه‌ر جوڵه‌ی گوزارشت كردۆته‌وه‌ كه‌له‌ئه‌نجامدا وتاری بینین دێته‌كاییه‌وه‌، مایرهۆڵد جه‌خت له‌سه‌ر فۆرم ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بریتیه‌ جه‌سته‌(ده‌ره‌وه‌) پاشان ره‌نگدانه‌وه‌ به‌جوڵه‌ی ناوه‌وه‌ واته‌ له‌م رێگه‌یه‌وه‌ مانای ناوه‌وه‌ی شاردراوه‌ ده‌دۆزینه‌وه‌، وه‌ك یاسایه‌ك ده‌توانێ بگاته‌ وێنه‌یه‌ك كه‌ هه‌ست و سۆزی ناوه‌وه‌ له‌رێگه‌ی كاریگه‌ری فۆرمێكی گوزارشت به‌ڵام له‌لای ستانسلاڤسكی  ئه‌م جوڵه‌یه‌ له‌ ناوه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ كه‌ زیاتر گرنگی به‌ لاسایی كردنه‌وه‌و رانگدانه‌وه‌ی له‌ سه‌ر ئه‌كته‌ره‌ كه‌چی مایرهۆڵد له‌سه‌ر جوڵه‌ ده‌ڵێت: جێبه‌جێ كردنی كرداری فیزیولۆجی جێبه‌جێكردنێكی راسته‌ وه‌ هاوكاره‌ بۆ حاڵه‌تێكی دورست كاتێ كرداری فیزیولۆجی ده‌گۆرێت بۆ كرداری سایكۆلۆژی ئه‌مه‌ش به‌ هۆی كاریگه‌ری یاسای یه‌كه‌ی ژیانی سایكۆ- فیزولۆژی.

ktv

جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ر له‌رێگه‌ری ئه‌زموونی گوزارشت ده‌توانێ وه‌كو ئامێرێك به‌كاربێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو بیرۆكه‌كان بگاته‌ بینه‌ر نواندیش گه‌رانه‌ به‌دوای ناسنامه‌  كه‌سایه‌تیه‌ درامیه‌كان له‌ناو ده‌قه‌ شانۆییه‌كان هیچ قه‌واره‌یه‌ك و چوارچێویه‌كیان نیه‌ تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌كته‌ر له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ به‌رجسته‌ی ده‌كات وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌سێك بێت له‌ ژیانی ئێمه‌مان نزیك بێت و كه‌سێكی نامۆ نییه‌.

جوڵه‌كانی جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ر پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی نمایشی شانۆیین نه‌وه‌كو دیالۆژی قسه‌كردن ئه‌مه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ بۆ توانستی ئه‌كته‌ر تاچه‌ند ده‌توانی وتاری ناوه‌وه‌ی پانتایی به‌رجه‌سته‌ ده‌كات له‌م روه‌وه‌ (ئارتۆ)  سه‌ره‌تا گرنگی زۆری به‌پیرۆزی ده‌ق ده‌دا به‌ڵام له‌ دوایی به‌دوای زمانێكی تر گه‌را بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سحره‌ جوانییه‌ی شانۆ بگاته‌ ناوه‌وه‌ی وه‌رگر بۆ ئه‌م به‌مه‌به‌سته‌ گرنگی به‌ پانتایی بینیندا كه‌له‌رێگه‌ی جوڵه‌كانی جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ر و توندوتیژی له‌بری دیالۆژی قسه‌كردن. هۆراسی شاعیریش له‌ سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی له‌رێگه‌ی كتابه‌كه‌ی(هونه‌ری شعر) ئه‌م راستیه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌ ده‌ڵێت: چاو كاریگه‌ری زیاتره‌ له‌ گوێ. هه‌ربۆیه‌ ئارتۆش زیاتر گرنگی به‌ جه‌سته‌ی ئه‌كته‌رداوه‌ پێش ئه‌وه‌ی (كرۆتۆفسكی) گرنگی به‌ جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ر بدات .

جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ر له‌سه‌ر دوو شێواز كار ده‌كات كه‌ بریتین له‌: شێوازی گوزارشتكردن وشێوازی شێوه‌كاری ئه‌كته‌ر له‌م دووشێوازه‌دا زۆر باشترو جوانتر مانای ده‌ق و بۆچوونی ده‌رهێنه‌ر روونده‌كاته‌وه‌ وه‌ شیوازی شێوه‌كاری كاتێ ئه‌كته‌ر له‌گه‌ڵ توخمه‌كانی سینۆگرفیا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات ده‌توانێ ئه‌و پانتاییه‌ بگۆرێت بۆقه‌وه‌رێكی ستاتیكا كه‌ئێستا له‌ هه‌موو شانۆییه‌كانی جیهان پشت به‌ جوڵه‌ی ئه‌كته‌ر ده‌به‌ستێت چونكه‌ زمانێكه‌ هه‌موو جیهان له‌ هه‌موو شوێن لێی حاڵی ده‌بێن تاوای لێهات ببێته‌ خاوه‌ن یاساو رێسای تایبه‌ت به‌خۆی. ئێستا جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ر پانتایه‌كی زۆری له‌ داهێنانی شانۆیی داگیركردوه‌ بۆیه‌ جوڵه‌كانی ئه‌كته‌ر له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ ده‌بێ هاوسه‌نگ و گونجاو نه‌رمونیان بێت ئاماده‌یی هه‌بێت بۆ هه‌موو جوڵه‌یه‌كی پێویست تاوه‌كو ستاتیكای نمایشی شانۆ ده‌ردكه‌وێت... ده‌بێ ئه‌كته‌ر ئه‌وه‌بزانێت هه‌رجوڵه‌یه‌ك یان هه‌ر ده‌موودوویه‌ك هێماو ئاماژه‌ی خۆی هه‌یه‌ چونكه‌ هێماو ئاماژه‌ سیفه‌تێكه‌ كه‌هه‌موو جوڵه‌كان و ده‌موو دووه‌كان تێدابه‌شدارن ، له‌هه‌مان كاتدا به‌ ته‌نها به‌هره‌ بۆ ئه‌كته‌ر به‌سنیه‌ ده‌بێ ئه‌م به‌هره‌یه‌ په‌ره‌ی پێبدرێت به‌هۆی ئه‌زموون و رۆشنبیری هه‌ر بۆیه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ هاوچه‌رخه‌كان زۆری گرنگی به‌ ته‌كنیكی ئه‌كته‌ر به‌گشتی وه‌ به‌تایبه‌تی به‌ جه‌سته‌ و رۆڵی له‌ پرۆسه‌ی به‌رجسته‌كردنی  له‌سه‌رشانۆ ده‌دن چونكه‌ لای هه‌مووان زانراوه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ ئامێره‌كان و كه‌ره‌سته‌كانی له‌ كاتی نواندن جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ره‌ وه‌كو دیارده‌یه‌كی به‌رچاو له‌ پانتایی شانۆ له‌رێگه‌ی رووناكی و جلوبه‌رگی ده‌رده‌كه‌وێت.. شانۆ له‌م دواییانه‌دا زیاتر گرنگی به‌لایه‌نی بینین ده‌دات ئه‌كته‌رو توخمه‌كانی سینۆگرفیاش پێكهاته‌ی سه‌ره‌كین ئه‌كته‌ریش ته‌نها زمانی نیه‌ وه‌كو شعرو په‌خشان، به‌ڵكو ئه‌كته‌ر بریتییه‌ له‌ سه‌روچاوه‌كان و شانه‌كان قاچه‌كان له‌به‌ر ئه‌مه‌ ده‌بێ بزانێت چۆن به‌كاریان ده‌هێنێت .

سه‌رچاوه‌: دینامیكیه‌ جسد الممثل فی العرض المسرحی/جواد حساب ، سحر المسرح / عبدالفتاح رواس قلعه‌جی

كوردستان TV

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.