Erbil 20°C شەممە 23 تشرینی دووەم 12:15

بۆ دابینکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران‌ عێڕاق پێویستی به‌ 48 ترلیۆن دیناره‌

له‌ڕێگه‌ی قه‌رزی ناوخۆ هه‌وڵی چاره‌سه‌ر ده‌دات
پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران
کوردستان TV
#8
100%

حكومه‌تی عێڕاق له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ داراییه‌كانی به‌رده‌وامه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌، په‌رله‌مانتارێكی كوردی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێڕاقیش ده‌ڵێت ته‌نیا بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێڕاق و هه‌رێم پێویستی به‌ 48 ترلیۆن دیناره‌ بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند هه‌نگاوێكی گرینگ ده‌خاته‌ ڕوو.

بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران حكومەتی عێراق بڕیاریداوە، دەست بە وەرگرتنی قەرز لە ناوخۆ بکرێت. وەزارەتی دارایی عێراق، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ کاروباری دابینکردنی پارەی پێویست دەستی بە توێژینەوە کردووە، لە توێژینەوەکان باسی یه‌ده‌گی پێویست كراوه‌، کە بەهۆی دابه‌زینی نرخی نەوتەوە بەرۆکی وڵاتەکەی گرتووە. لە کۆبوونەوەكانی كه‌ له‌باره‌ی دۆخی دارایی عێراق ئه‌نجامیداون بڕیاردراوە، بۆ دابینکردنی مووچە فەرمانبەران، دەست بە وەرگرتنی قەرز لە ناوخۆی وڵاتدا بکرێت بۆ ئه‌مه‌ش پێشتر گفتوگۆ له‌گه‌ل هه‌رسێ بانكه‌كانی ( ڕه‌شید، ڕافیده‌ین، تی بی ئای ) كراوه‌.

بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگە جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی، کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دارایی و عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی و بریکاری وەزارەتی پلاندادان و بەڕێوەبەرانی بانکەکانی رافیدەین و رەشید و تی بی ئای بەڕێوەچووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە دابینکردنی پێویستییەکانی وڵات و ئامادەکارییەکان بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی ئایار بووە. هەروەها پارەدارکردنی بەشێک لە دامەزراوە حکومییەکانی وڵات بە گوێرەی تایبەتمەندی کارەکانیان.

له‌ په‌راوێزی دابینكردنی پاره‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێڕاق و هه‌رێمی كوردستانیش به‌ڵام زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاران و ئابوریناسانیش هۆشداری ده‌ده‌ن له‌ مه‌ترسی دۆخی دارایی عێڕاق، هەیسەم جبووری، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، قەیرانی دارایی عێراق زۆر مەترسیدارە و قەبارەی داهات نەگەیشتووە له‌سه‌دا 20% ی کۆی قەبارەی بودجە.

جبووری، ئاماژەی بەوەشدا رێوشوێن هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کورتهێنانە لە بابەتی مووچەدا لیژنەی دارایی دوو پلانی هەیە، یەکەمیان بەپەلەیە و پشت بە وەرگرتنی قەرز لە بانکە ناوخۆییەکان دەبەستێت، لەگەڵ قەرزی دەرەکی کە پێویستی بە دەرکردنی یاسا هەیە. هەروەها پلانی دووەمیش، پلانی درێژخایەنە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاکسازی درێژخایەن، کە لە رێگەی داهاتی گومرگی و باج زیادبێت، هەروەها پشتیوانی کردنی دۆسیەکانی کەرتی نەوت کە پێویستی بە دووبارە چاوخشاندنەوە هەیە.

دكتۆر جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێڕاق به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: حكومه‌تی عێراق داهاتی گشتی له‌ ساڵی 2019 بڕی ملیارێك و 250 ملیۆن دۆلار كه‌میكردووه‌، كه‌ ده‌كاته له‌سه‌دا 60% ی كۆی گشتی داهاتی عێڕاق.

جه‌مال كۆچه‌ر، ڕاشیگه‌یاند: حكومه‌تی عێڕاق بڕی نزیكه‌ی 70 ملیار دۆلار دراوی یه‌ده‌گی هه‌یه‌، كه‌ ده‌توانێت له‌و پاره‌یه‌ش ڕابكێشێت چونكه‌ ساڵانی 2015 و 2017 ڕایكێشاوه‌ كه‌ پێویستی بووه‌.

ئه‌ندامه‌كه‌ی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێڕاق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: 20 تا 22 ملیار دۆلار داهاتی گشتی عێڕاقه‌ هه‌ندێك داهاتیش هه‌ن كه‌ میلیشیاكان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌ وه‌ك شه‌ش خاڵی سنوری هه‌یه‌ كه‌ داهاتی ئه‌و خاڵانه‌ ته‌نیا دوو ملیار دۆلاری بۆ حكومه‌ت دێت كه‌ مه‌زه‌نده‌ كراوه‌ داهاتی ئه‌و سنورانه‌ نزیكه‌ی 13 ملیار دۆلاره‌.

جه‌مال كۆچه‌ر، ده‌شڵێت: سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو دیاریكردووه‌ كه‌ له‌ عێڕاق 250 هه‌زار كه‌س هه‌ن كه‌ له‌ مووچه‌یه‌ك زیاتر وه‌رده‌گرن كه‌ پاره‌كه‌ی نزیكه‌ی 18 ملیار دۆلاره‌.

سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ری بۆ دابینكردی مووچه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێڕاق، باس له‌وه‌ ده‌كات: عێڕاق بۆ دابینكردنی مووچه‌ پێویستی به‌ 48 ترلیۆن دیناره‌ ئه‌گه‌ر داهاتی گشتی 24 ملیار دۆلار بێت به‌پێی نرخی ئێستای نه‌وت و 10 ملیار دۆلاریش داهاتی دیكه‌ بێت ده‌بێت 11 ملیار دۆلاریش له‌ بانكی مه‌ركه‌زی وه‌ربگرێت. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بانكه‌ ناوخۆییه‌كانیش (ڕه‌شید ڕافیده‌ین تیبی ئای) گفتوگۆ كراوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش 20 ملیار دۆلار به‌ قه‌رز بده‌نه‌ عێڕاق ده‌تواندرێت تاوه‌كو مانگی پێنجی 2021 مووچه‌ی عێڕاق و هه‌رێم بدات.

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.