23ی نیسانی هه‌موو ساڵێک به رۆژی جیهانیی كتێب ناسراوه، لە ساڵی 1995 رێكخراوی یونسكۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری دا، رۆژی 23ی نیسان وه‌ک رۆژی جیهانیی كتێب بناسێندرێ.
هه‌موو ساڵێک له‌و رۆژه‌دا له سه‌رانسه‌ری جیهان چالاكی جۆراوجۆر ساز دەکرێت بۆ هاندانی خه‌ڵک به‌ره‌و ئەوەی كتێب بكڕن و بیخوێننه‌وه تا زیاتر هۆشیار ببن و زیاتر بزانن.
هەڵبژاردنی ئەم ڕۆژە هۆکارە تایبەتەکەی ئەوەیە کە سێ کەسی بەناوبانگی ئەدەبیات واتە (میگێل دی سێرڤەنتێس ،ولیام شکسپیر و ئینکا گارسێلاسۆ دێلا ڤیگا) لەهەمان رۆژ و لە ساڵی 1616ی زاینی کۆچی دواییان کردووە.
ئامانجی یونسکۆ لە دیاریکردنی ئەم ڕۆژە تایبەتەدا بۆ نووسەران و کتێبەکانیان مایەی دڵخۆشی بوو، بەتایبەت بۆ پاراستنی ماف و کۆپی نەکردنی بەرهەمەکانیان، هەر بۆیە ئەم رۆژە بۆنەیەکی پیرۆز‌و یادێکی بەرزە بۆ سەرجەم نووسەران و وێنەکێشەکان.
هه‌موو ساڵێک رێکخراوی یونسیکۆ و ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر سێ كه‌رتی سه‌ره‌كی، به‌رهه‌مهێنانی كتێب، ناوەندەكانی وه‌شاندن و فرۆشیارانی كتێب و كتێبخانه‌كان ده‌كه‌ن، شارێك هه‌ڵده‌بژێرن وه‌ك پایته‌ختی كتێب بۆ ماوه‌ی ساڵێك، كه له 23ی نیسانی ئه‌و ساڵه ده‌ست پێده‌كات، بۆ ئەمساڵی 2020یش کوالالامپووری پایتەختی وڵاتی مالیزیا وه‌ک پایته‌ختی كتێب هه‌ڵبژێردراوه.
ژێده‌ر : Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.