به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، هێڵی ئاسمانی تورك گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات تاكو یەکی ئایار درێژ کردەووە.
كۆمپانیاكه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه تاكو 1ی ئایار راگرتووه، رایگه‌یاند: "تاكو ئه‌و رێككهوتهش، له ناوخۆ ته‌نها به شێوه‌یه‌كی سنووردار گه‌شت بۆ ئیستانبوڵ، ئیزمیر، ئه‌نقه‌ره، ئه‌نتاڵیا، دیاربه‌كر، ئه‌رزه‌ڕوم، عه‌نتاب، ترابزۆن و وان ئه‌نجام ده‌درێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تاكو كاتژمێر شەشی 29ی ئایار داوای به‌ڵگه‌ی مۆڵه‌تی گه‌شتكردن له گه‌شتیاران ده‌كرێت و ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی پێ نه‌بێت بلیتی پێ نافرۆشرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گه‌شتیارێك بلیتیشی كڕیبێت و به‌ڵگه‌ی پێ نه‌بێت رێگه‌ی پێ نادرێت گه‌شته‌كه‌ی ئه‌نجام بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.