Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 02:30

ڤایرۆسی کۆرۆنا خیانه‌تی هاوسه‌رگیری پیاوێک ئاشکرا ده‌کات

دانی پێداناوه‌ كه‌ له‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌
کوردستان TV
100%

پیاوێكی تووشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌دۆخێكی زۆر نیگه‌رانی و مه‌ترسیدا ده‌ژیت،،به‌ڵام نه‌ك به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌خیانه‌تی له‌هاوژینه‌كه‌ی كردووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی سه‌ن –ی بریتانی له‌پیاوه‌ خیانه‌تكاره‌كه‌ گواستویه‌تییه‌وه‌ كه‌ پیاوه‌كه‌ به‌ر له‌وه‌ی سه‌فه‌ری ئیتاڵیا بكات و چاوی به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بكه‌وێت، به‌ هاوژینه‌كه‌ی گوتووه‌ كه‌ بۆ كاركردن له‌نێو وڵاتدا گه‌شتێكی چه‌ند رۆژه‌ی هه‌یه‌.

به‌ڵام ره‌شه‌بای عه‌شق پێچه‌وانه‌ بۆته‌وه‌و پیاوه‌كه‌ی ناچار كردووه‌ كه‌ زوو بگه‌رێته‌وه‌،چونكه‌ ئیتاڵیا دۆخی كه‌ره‌نتینی له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاتدا راگه‌یاندووه‌.

دوای گه‌ڕانه‌وه‌و ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كان، پیاوه‌كه‌ چۆته‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی و دانی پێداناوه‌ كه‌ له‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌، به‌ڵام ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه‌.

كاتێكیش هاوژینه‌كه‌ی به‌ خیانه‌ته‌كه‌ی زانیوه‌، به‌ته‌نیا له‌ماڵه‌كه‌ی له‌ باكووری ئینگلته‌را خۆی كه‌ره‌نتین كردووه‌،چونكه‌ ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ تووشی په‌تاكه‌ بێت و تا ئیستاش له‌هه‌مبه‌ر خیانه‌ته‌كه‌ بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه‌.

 وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

 ژێده‌ر / ئاژانسه‌كان

گه‌شت

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.