Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 19:08

دوو کۆگای فرۆشتنی سەوزە و میوە لەعەلوەی هەولێر داخران

بەدواداچوونەکانمان زیاتر دەبێت
کوردستان TV
100%


قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لە جێ بەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان ئاگاداربوون لە نرخەکان، عەلوەی سەوزە و میوەی بەسەرکردەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ 2020.3.18 نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، بەمەبەستی بەدواداچوون لە جێ بەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان و پاراستنی پاک و خاوێنی و ئاگاداربوون لە نرخەکان، عەلوەی سەوزە و میوەی هەولێری بەسەرکردەوە.

دوای بەسەرکردنەوەی سەرجەم کۆگا و فرۆشیارانی نێو عەلوەی هەولێری، لەئەنجامی پابەند نەبوون بەبڕیار و ڕێنماییە تەندروستیەکان و پاک و خاوێنی، دوو کۆگای فرۆشی سەوزە و میوە داخران.

لەمبارەیەوە قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە، بەدواداچوونەکانمان زیاتر دەبێت بۆ هەموو شوێنەکان، هەرکەس و لایەنێک پابەند نەبێت  بە بڕیار و ڕێنماییەکان و پارێزگاریکردن لە پاک و خاوێنی، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.

 

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.