ئیسماعیل عەلی، جێگری لێپرسراوی هۆبەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، بە كوردستان تیڤی راگەیاند: لەمڕۆ دووشهممه بەدواوە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ گۆڕانكاری بەسەردا دێت و هیچ بارهەڵگرێكی ئێرانی و ترانزێت داخڵی هەرێمی كوردستان نابێت.
وتیشی" ئەو بارانەی پێیانە لە پاركینگی مۆدێرنی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، لەژێر چاودێری و بە رێكاری یاسایی لێیان وەردەگیرێت و بە بارهەڵگری عێراقی دەبرێنە شارەكان و شوێنی مەبەست".
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم بڕیارە باری سووتەمەنی ناگرێتەوە و ئەو تانكەرانەی كە باری سوتەمەنیان پێیە، بە ڕێوشوێنی ئەمنی و تەندروستی تۆكمە دەبرێنە خوارەوە بۆ عەمبارەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.