Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 08:56

کونسوڵی تورکیا له‌ هه‌ولێر: ئاڵوگۆڕی بازرگانی هه‌رێم و تورکیا ناوه‌ستێت

بەڵێن بە هەرێمی کوردستان دەدات
ئاڵوگۆڕی بازرگانی هه‌رێم و توركیا
کوردستان TV
100%

کونسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا لە هەولێر بەڵێنێک بە هەرێمی کوردستان دەدات.

هاکان کەرەجای، کونسوڵی تورکیا لە هەولێر، رایگەیاندووە، بڕیاری راگرتنی پەیوەندییە ئاسمانی و زەمینییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەلایەن وڵاتەکەیەوە، هەوڵێکە بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. 

هاکان کەرەجای لە میانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵێنی داوە راگرتنی پەیوەندییەکان ناردنی خواردن و پیداویستییە پزیشکییەکان بۆ هەرێمی کوردستان، نەگرێتەوە. 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، رۆژی شەممەی رابردوو، حکوومەتی تورکیا پەیوەندییە ئاسمانی و زەمینییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان راگرت. 

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.