Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 23:21

لیژنەکانی چاودێری بازرگانی دەستی بەسەر (10) تۆن کاڵای خراپ و ماوەبەسەرچوودا دەگرێت

سەرجەم كەل و پەلەكان گواسترانەوە بۆ دەرەوەی شار و لەناو بران
کوردستان TV
100%


لە درێژەی كار و چاڵاكیەكانی لیژنەكانی بەرێوەبەرایەتی بازرگانی هەولێردا توانرا دەست بەسەر (10) تۆن كاڵای خراپ و ماوە بەسەرچوودا بگرێت، دوای دەست بەسەر داگرتنی کەل وپەلەکان سەرجەم كەل و پەلەكان گواسترانەوە بۆ دەرەوەی شار و لەناو بران، لیژنەكانی چاودێری بازرگانی دهۆكیش دەستی بەسەر ئەو ماسكانەدا گرت كە بە نرخی گران مامەڵەیان پێوە دەكرا.

لە رێكەوتی ٢٤/٢/٢٠٢٠ لیژنەكانی بەرێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی شاری دهۆك، لەھەولی بەردەوام دان بۆ دەست بەسەرداگرتنی ئەو ماسكانەی كە بە پارەی زێدەكی لەلایەن دەرمانخەكانەوە مامەڵیان پێوە دەكرێت و توانرا دەست بەسەر (82) پاكەت ماسكدا بگرێت كە لەلایەن خاوەنەكەیەوە بە پارەی زێدە مامەڵەی پێوە دەكرا.

شوان عه‌زیز
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.