Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 07:47

بڕی بەرھەمە ھاوردەکراوەکان دیاریدەکرێن

بەمەبەستی راگرتنی ھاوسەنگی و زیاد نەبوونی نرخ
کوردستان TV
100%


بەمەبەستی راگرتنی ھاوسەنگی و زیاد نەبوونی نرخ، ھاوردەی بەروبوومی پەلەوەری دیاری دەکرێت و جێگری بەرێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی-ش رایدەگەیەنێت بەمەرجەکانی ڤێتەنەری و تەندروستی بەرھەمەکان ھاوردە دەکرێت. 


ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٠.٢.٢٥ لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری کردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانی کۆبوویەوە، پاش ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرھەمھێنانی بەروبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بکرێت کە ھاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت.


لە دوای کۆبونەوەکەش رزگار حمد خدر- جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی ووتی: بەلەبەرچاووگرتنی ھاوسەنگی راگرتن لە نێوان بەرھەمی ناوخۆ و ھاوردەکراو، ھەروەھا بەرز نەبوونەوەی نرخی بەرھەمی پەلەوەر لەسەر ھاوڵاتیان، لیژنەکە بڕیاری لەسەر بڕی بەرھەمی ھاوردەکراو داوە بۆ مانگی ٣ (ئازار).
وتیشی/ لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی بەروبومی ناوخۆ کراوەتەوە بۆئەوەی لەگەڵ بەروبوومە ھاوردەکراوەکاندا ھاوسەنگ بێت. 


 رزگار حمد ئاماژەی بەوەش کرد: بڕی ئەو بەروبومانەی لە مانگی سێ ھاوردە دەکرێن بریتی یە لە ٤٥٠٠ تۆن ماسی بۆ سێ مانگ، ٥٠٠ تۆن مریشکی بەستوو بەپێی پشکنینی تەندروستی و ٥٠٠ تۆن گۆشتی سور و ٥ھەزار سەر ئاژەڵی زیندوو  .


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.