Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 22:21

حکوومەتی هه‌رێم بە نیوەی نرخی بازاڕ چیمه‌نتۆ به‌ هاووڵاتیان ده‌دات

لەنێو سەنتەری شارەكان بڕی 50 تۆنو بۆ دەرەوەی شارەكانیش 25 تۆن دەدرێت
کوردستان TV
100%


 حكوومەتی ھەرێمی كوردستان چیمەنتۆ بەسەر ئەو ھاووڵاتیانەدا دابەش دەكات كە دەیانەوێ خانوو دروست بكەن، بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانیش دەڵێ، چیمەنتۆی حكوومەت بە نیوەی نرخی بازاڕە.

سەردار قوربانی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی وەزارەتی بازرگانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند ، وەزارەتی بازرگانی بڕیاری داوە چیمەنتۆ بە نرخی پاڵپشتیكراو بەسەر ئەو ھاووڵاتیانەدا دابەش بكات كە دەیانەوێ خانوو دروست بكەن، پێش قەیرانی داراییش چیمەنتۆ دابەش دەكرا، بەڵام بە ھۆی قەیرانی داراییەوە دابەشكردنی چیمەنتۆ راگیرابوو، چەند رۆژێكیشە دەستی پێكردووەتەوە، بۆیە ھەر ھاووڵاتییەك بیەوێ خانوو دروست بكات، سوود مەند دەبێت لە چیمەنتۆی حكوومەت.
 
راشیده‌گه‌ێنێت ، ھەندێ مەرج ھەن بۆ سوودمەندبووان، ئەوانیش مۆڵەتی دروستكردنی خانووەكە زۆر كۆن نەبێت و ھەر ھاووڵاتییەك لەنێو سەنتەری شارەكان بڕی ٥٠ تۆن چیمەنتۆی پێدەدرێت و بۆ دەرەوەی شارەكانیش ٢٥ تۆنی پێدەدرێت.

سەردار قوربانی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی وەزارەتی بازرگانی وتیشى ، ئەو چیمەنتۆیەی دابەش دەكرێت، بەرھەمی ناوخۆیە و نرخەكەیشی زۆر ھەرزانترە لە بازاڕ، كە ھەر تۆنێك بە ٤٥ ھەزار دیناری عێراقییە و ئەوەش نرخێكی گونجاوە و بەراورد بە نرخی بازاڕ جیاوازییەكی زۆری ھەیە، مەبەست لە بڕیارەكەش ھاوكاریكردنی ئەو ھاووڵاتیانەیە كە دەیانەوێ خانوو دروست بكەن".

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.