Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 04:39

چین.. له‌ 6 ڕۆژدا کارگه‌یه‌کی دروستکردنی ده‌مامکی خۆپارێزی ته‌واوکرد

به‌هۆی زۆری خواست له‌سه‌ر كڕینی ده‌مامكی خۆپاراستن دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا
كارگه‌یه‌كی دروستكردنی ده‌مامك
کوردستان TV
100%

كارگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ دروستكردنی ده‌مامك له‌ چین له‌ ماوه‌ی 6 ڕۆژدا ته‌واوكرا، ئه‌ویش به‌هۆی زۆری خواست له‌سه‌ر كڕینی ده‌مامكی خۆپاراستن دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا. 

بۆ یه‌كه‌م جار له‌ په‌كینی پایته‌ختی چین كارگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ دروستكردنی "ماسكی خۆپارێزی" له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ماوه‌ی 6 ڕۆژدا دروستكرا، كه‌ كارگه‌كه‌ له‌توانایدایه‌ ڕۆژانه‌ 250 هه‌زار ده‌مامك دروست بكات. 

كارگه‌كه‌ له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 1070 مه‌تر چوارگۆشه‌ دروستكراوه‌، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌كانی ڕابردووشدا به‌هۆی خواستی زۆر له‌سه‌ر ده‌مامك له‌ چین، حكومه‌تی په‌كین له‌ ڕێگه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی جیهانه‌وه‌ داوای ده‌مامكی ده‌كرد. 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.