Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 22:17

پرسه‌نامه‌یه‌ک له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی (که‌رکوک - گه‌رمیان)ی پارتی

بۆ / بنەماڵه‌یی خوالێخۆشبوو لقمان رحمان
کوردستان TV
#7
100%


دکتۆر که‌مال که‌رکوکی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی (که‌رکوک - گه‌رمیان )ی پارتی دیموكراتی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێیخۆشبێت لوقمان چەمچەماڵی ده‌كات، كه‌ ئه‌مرۆ به کاره‌ساتێکی دڵته‌ته‌زێن گیانی له‌ ده‌ستدا.


بۆ /  بنەماڵه‌یی خوالێخۆشبوو لقمان رحمان

به داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره وه  هه‌واڵی کۆچی دوایی  پێشمەرگه و هونەرمەند  لقمان رحمانمان کە ناسراوه به ( لوقمان چەمچەماڵی ) پێگه‌یشت که به کاره‌ساتێکی دڵته‌ته‌زێن گیانی له ده‌ستدا .

کاکه لوقمان  رحمان پێشمه‌رگه‌ی شۆرشی گوڵان و له بنه‌ماڵه‌یه‌کی  کورد پەروەرو   کادرێکی به هه‌ڵۆێستو ماندونه‌ناسی پارتیمان و قوتابی ڕێبازی بارزانی نه‌مر بوو ، ئاوه‌ره‌ی هه‌ڵبجه و هه‌ولێر بوو  جگه له‌وه‌ش  وه‌کو هونەرمەندێکی  نیشتمان په‌روه‌ر  هه‌رده‌م  سرودی  بۆ خاک و نیشتمان له بۆنه  نەتەوایەتی و نیشتمانییەکان  پێشکەش  دەکرد .

به‌م بۆنه دڵتە زێنه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان به ناوی خۆم و جێگرو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی  ( که‌رکوک - گه‌رمیان) ئاراسته‌ی  خانه‌واده به‌ڕێزه‌کەی خوالێخۆش  بوو دەکەین و داواکارین له  یەزدانی مه‌زن جێگای خوالێخۆشبوو به  بەهەشتی  به‌رین شاد بکات.

انا لله وانا الیه راجعون

دکتۆر که‌مال که‌رکوکی
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی (که‌رکوک - گه‌رمیان)ی
پارتی دیموكراتی كوردستان

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.