Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 23:00

سوپاسنامه‌یه‌ک له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌رکرایه‌تی پارێزگای سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه‌

له‌ مه‌راسیمی به‌ خاك سپاردن و پرسه‌ی عه‌تا شێخ حسن ئاماده‌بوونه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركرایه‌تی پارێزگای (سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه‌)، پارتی دیموكراتی كوردستان  سوپاسنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و كه‌سایه‌تی هه‌رێم كرد كه‌ له‌ پرسه‌ی عه‌تا شێخ حسن به‌شدابوونه‌ یان له‌ مه‌راسیمی به‌ خاك سپاردن ئاماده‌بوون و ئه‌ركیان كێشا، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركرایه‌تی پارتیمان له‌ سنووری پارێزگای (سلێمانی هه‌ڵه‌بجه‌) سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و نوێنه‌رانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و جێگره‌كانیان و پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كه‌سایه‌تی سیاسی و رۆشنبیری و چالاكوانانی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیاوانی ئاینی و سه‌رۆك هۆزه‌كان و رێكخراوه‌ حوكمی و ناحكوومیه‌كان و میدیاكاران و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و هاورێ و هه‌ڤاڵانمان له‌سه‌رجه‌م ده‌ڤه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هاورێ و هه‌ڤاڵانی خوا لێی خۆشبێت هه‌ڤاڵی جوانه‌ مه‌رگ (عه‌تا شێخ حسن) ده‌كه‌ین كه‌ له‌ مه‌راسیمی به‌ خاك سپاردن و پرسه‌ی كۆچكردوودا ئاماده‌بوون و ئه‌ركیان كێشا
خودای دلۆڤان پاداشتی چاكه‌ی هه‌موو لایه‌ك بداته‌وه‌.

(انالله‌ وناالیه‌ راجعون)

پارتی دیموكراتی كوردستان
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركرایه‌تی پارێزگای (سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه‌)
2020/2/10

 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.