Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 20:05

بارەگای بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌کی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێیخۆشبێت زکری حەبیب تەمەر نێروەیی ده‌کات

پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان
کوردستان TV
100%


بارەگای بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێیخۆشبێت زكری حەبیب تەمەر نێروەیی ده‌كات، له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا هاتووه‌، لە خوای گەورە داواكارین گیانی كاك زكری بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئارامییش بەھەموو لایەك ببەخشێت.

بەڕێزان خانەوادەی زكری حەبیب نێروەیی

بەداخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و كادیری دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی، ھەڤاڵ زكری حەبیب تەمەر نێروەییمان پێگەیشت.

كۆچكردوو ساڵانێكی زۆر پێشمەرگەیەكی چالاك و بەرپرسی بێتەل بوو و وەك ڕێزگرتن لە خەبات و ماندووبوونی مەدالیای بارزانی پێ بەخشرابوو.

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و خزم و كەسوكارتان و سەرجەم ھەڤاڵانی كوچكردوو دەكەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواكارین گیانی كاك زكری بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئارامییش بەھەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
27ـی 1ـی  2020

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.