باره‌گای بارزانی له دوو پرسهنامهدا سه‌ره‌خۆشی له هه‌ر یه‌ك له خانه‌واده‌ی (كوێخا فارسی مێشه‌رۆ) و خانه‌واده‌ی (فوئاد ئه‌حمه‌د ره‌شید) ده‌كات.
ده‌قی پرسه نامه‌كان:
باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو كوێخا فارسی مێشهڕۆ ده‌كات
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، له خانه‌واده‌ی كوێخا فارسی مێشه‌رۆ
بهپهژارهیهكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئهیلوول و كه‌سایه‌تی دیاری ده‌ڤه‌ری پێنجوێن و شلێر(فارس مسته‌فا عه‌زیز)ناسراو به(كوێخا فارسی مێشهڕۆ)مان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و هاوخه‌می بۆ خزم و دۆست و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌رده‌بڕین.
له خودا داواكارین سه‌بوری و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی شاد بكات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
باره‌گای بارزانی
١٣ـی ١ـی ٢٠٢٠
باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له فوئاد ئه‌حمه‌د ره‌شید ده‌كات.
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێز، فوئاد ئه‌حمه‌د ره‌شید قه‌ڵادزه‌یی
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(مه‌ریه‌م حه‌سه‌ن محه‌مه‌د)ی هاوژینی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی له به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌كه‌تان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌می خزم و دۆست و ئاشنایانتانین.
خودای گه‌وره دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێبه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی شاد بكات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
باره‌گای بارزانی
١٣ـی ١ـی ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.