Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:41

نرخى خانوێک له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌که‌ى زه‌ها حه‌دید له‌ مانهاتن ده‌گاته‌ 58 ملیۆن دۆلار

زه‌ها حه‌دید به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكى عێراق بوو و خاوه‌نى ره‌گه‌زنامه‌ى به‌ریتانى بوو
باڵه‌خانه‌كه‌ى زه‌ها حه‌دید
کوردستان TV
100%

خانوێك له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كى ئه‌ندازیارى به‌ناوبانگ زه‌ها حه‌دید كه‌ خه‌ڵاتى پریتسكه‌رى به‌ده‌ستهێنا له‌ شارى نیویۆرك له‌ ئه‌مریكا نرخه‌كه‌ى بۆ دوو هێنده‌ به‌رز بووه‌وه‌ به‌ 58 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشرێت.

پینتهاوس خانوویه‌كى گه‌وره‌یه‌ له‌ یه‌كێك له‌ ئه‌پارتمانه‌ به‌ناوبانگه‌كان له‌ نیویۆرك كه‌ له‌ دوو یه‌كه‌ پێكدێت له‌ به‌شى سه‌ره‌وه‌ى ئه‌پارتمانه‌كه‌ دروستكراوه‌ له‌سه‌ر 1 هه‌زار و 21 مه‌تر چوارگوشه‌ و له‌ سێ نهۆم پێك دێت و 7 ژوورى نوستن له‌خۆ ده‌گرێت و نزیكه‌ى 371 مه‌تر چوارگۆشه‌ى سه‌رووى ئه‌پارتمانه‌كه‌ى له‌گه‌ڵدایه‌. 

نه‌خشه‌ى زه‌وى "پینتهاوس" خانووه‌كه‌ به‌شى سه‌ره‌كى نیشان ده‌دات دابه‌ش ده‌بێت له‌ شوێنى فراوانى فه‌رمى و میواندارى و په‌یژه‌ییه‌كى پێچ پێچى له‌ نێودایه‌ و به‌شى تایبه‌ت به‌ خێزانى وه‌ك شانۆیه‌كی كراوه‌ و چێشتخانه‌ و په‌رتوكخانه‌شى تێدایه‌.

خانووه‌كه‌ دوو ئه‌سانسۆر"به‌رزكه‌ره‌وه‌ى" تایبه‌ت و سه‌ربانێكى فراوانى هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌یوانێك له‌ سه‌ره‌وه‌ و خواره‌وه‌ و چوارده‌ورى خانووه‌كه‌ وه‌ك خه‌یوه‌تێكه‌ كه‌ له‌ شووشه‌ دروستكراوه‌ و باخچه‌ و جێگه‌ى دانیشتنیشى هه‌یه‌.

دان ئۆگست كوردیرو به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌وره‌ى گرووپى بازاڕى كۆركوران سه‌نشاین گوتى ، ئێمه‌ توانیمان شوێنی نیشته‌جێبوونێكى به‌ڕاستى و بێ هاوتا دروست بكه‌ین و بیخه‌ینه‌ بازاڕه‌وه‌. 

هه‌روه‌ها گوتیشى ئه‌م خانووه‌ گه‌وره‌ترین ماڵه‌ كه‌ پێكدێت له‌ ژووره‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ .

نرخى خانووكه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 58 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار له‌ سه‌رووى به‌ناوبانگترین باڵه‌خانه‌ دروست كراوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ته‌لارسازى به‌ناوبانگى جیهانى زه‌ها حه‌دید دیزان كراوه‌ زه‌ها حه‌دید به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكى عێراق بوو و خاوه‌نى ره‌گه‌زنامه‌ى به‌ریتانى بوو له‌ زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان شوێن ده‌ستی دیاره‌ و دیزاینی ته‌لارى جوان و نایابى دروست كردووه‌ و له‌ 31ى ئازارى ساڵى 2016 له‌ ته‌مه‌نى 65 ساڵى كوچ دوایى كرد. 

وينه

وينه

وينه

وينه

وينه

وينه

وينه

وينه

وينه

ئاماده‌كردن و وه‌رگێران/ سیروان عه‌زیز 

دیزاین

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.