وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هێرشی توند دەكاتە سەر ئێران و بە هۆكاری نائارامیی لەناوچەكە وەسفیدەكات، دهشڵێت: سولەیمانی بۆ کاری دیپلۆماسی و بەقەرارکردنی ئاشتی سەردانی عێراقی نەکردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا، هێرشى کردە سەر ئێران و رایگهیاند: قاسم سولەیمانى بە بەرپرسه لە چەندین کوشتار لە عێراق و سوریا و لوبنان تۆمەتباریشه.
مایک پۆمپیۆ رایگەیاند: ئێران رەتى دەکاتەوە بگەڕێتەوە نێو دەستەى ئاشتى جیهانى و لە هەوڵدانى بەردەوامدایە بۆ یارمەتیدانى میلیشیاکانى ناوچەکە و پڕۆسەى ئاشتى شێواندوە.
سەبارەت بە کوشتنى قاسمى سولەیمانى، فەرماندەى سوپاى قودسى ئێران، پۆمپیۆ وتى: "هەرگیزیش رێگە نادەین ئێران ژیانى ئەمەریکییەکان بخاتە مەترسییەوە و ئەوەى هەفتەى رابردووش تەنها پەیامێک بوو.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی قاسم سولەیمانی لە کاتی سەردانێکی دیپلۆماسیدا کراوەتەوە ئامانج و کوژراوە جەختی کردەوە، سولەیمانی بۆ کاری دیپلۆماسی و بەقەرارکردنی ئاشتی سەردانی عێراقی نەکردووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی: ئێران پڕۆسەی ئاشتی ژێرپێ خستووە و پشتگیری لە چەندین گروپی تیرۆریستی دەکات.
سەبارەت بە پەیامی جەواد زەریف كە رایگەیاندبوو قاسم سولەیمانی بە سەردانی دیبلۆماتی چووەتە عێراق رایگەیاند: ئایا هیچ كەسێك باوەڕ بەوە دەكات؟ ئایا هیچ مێژویەك باوەڕ بەوە دەكات بۆ كارێكی دبلۆماتی چووە؟ خەڵك پێكەنینی بەوە دێت، ئەمە پروپاگەندەی ئێرانە، قاسم سولەیمانی بۆ كاری دبلۆماتی نەچووە، دەمەوێت دڵنیاتان بكەمەوە كە بۆ كارێكی دبلۆماسی لەوێ نەبووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا باسی لە چەندین پرس كرد و رایگەیاند: ئێمە كۆتایی ئەم هەفتەیە دەچینە برۆكسل و لەگەڵ 28 وڵاتی ئەوروپی گفتوگۆ دەكەین لەسەر ئەو روداوانەی 6 مانگی رابردوو روویانداوە، لەوێ گفتوگۆكانی تایبەت بە عێراق و ئێران و سوریا و چین و ناوچەكە ئەنجامدەدەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.