وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: تاران جەنگی ناوێت و كەس ناتوانێت داوا لە ئێران بكات تا چی بكات، بڕیار لای خۆمانە و وەڵاممان بەرامبەر كوشتنی قاسم سولێمانی جیاواز دەبێت.
عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرهیهكی رۆژنامەوانیدا رایگهیاند: ئێمە لە بەرامبەر هیچ بابەتێکدا سازش لەسەر"تیرۆرکردنى" قاسمى سولەیمانى ناکەین.
موسەوى راشیگەیاند، جێگرەوەكەی سولەیمانی ھەمان سیاسەتەكانی ئەو پەیڕەو دەكات.
عەباس موسەوى، رایگەیاند: نامەکەى مایک پۆمپیۆى وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا هەڕەشە ئامێز بووە.
دەشڵێت: خۆمان بۆ هەموو بارودۆخێک ئامادەکردووە و بە ڕێگاى جیاواز وەڵاممان دەبێت بۆ ئەو بابەتە.
عەباس موسەوى، باسى لەوەشکرد؛ ئێران ناخوازێت شەڕ رووبدات، بەڵام بێ وەڵامیش
نابێت.
سهبارهت به سەردانەکەى جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران بۆ برۆکسل، موسەوى
ئاماژەى بەوەکرد، بانگهێشتى زەریف بۆ برۆکسل لەسەر داواکارى یەکێتى ئەوروپا بووە،
بەڵام تا ئێستا سەردانەکە یەکلایى نەبووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.