بەپێی راپۆرتێکی نێودەوڵەتی، هەر خێزانێکی هەولێر مانگانە پێویستی بە دوو ملیۆن و پێنجسه‌د هەزار دینارە بۆ ئەوەی ژیانێکی ئاسایی بژی. سایتی نۆمبیۆ، کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە ئاستی بژێوی وڵاتانی جیهان، راپۆرتی کۆتایی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی دووهه‌زار و نۆزده‌ی بڵاوکردەوە، تیایدا بەراوردی کردووە لە نێوان ئاستی ژیان و نرخ لەنێوان بەغدای پایتەختی عێراقی فیدراڵ و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان. بەپێی راپۆرتەکە هێزی کڕینی ناوخۆیی بەغدا بە رێژەی له‌سه‌دا نۆ پۆینت بیست و یه‌ك لە هەولێر کەمترە، لەبەرامبەردا نرخی کرێی نیشتەجێ بون بە رێژەی له‌سه‌دا بیست پۆینت ده لە هەولێر بەرزترە، نرخی چێشتخانەکانیش لە بەغدا بە رێژەی له‌سه‌دا هه‌شت پۆینت سی و هه‌شت لە هەولێر زیاترە. راپۆرتەکە ئاشکرایکردووه نرخی میوە و سەوزە لە هەولێر بە رێژەی له‌سه‌دا حه‌وت پۆینت هه‌ژده زیاترە لە بەغدا. نۆمبیۆ بڵاوی کردوەتەوە، هەر خێزانێکی چوار کەسی لە بەغدا پێویستی بە دوو ملیۆن و شه‌شسه‌د و سێ هەزار و دووسه‌د و نه‌وه‌د و نۆ دینارە بۆ ئەوەی ژیانێکی ئاسایی بژی، لەبەرامبەردا هەر خێزانێکی چوار کەسی لە هەولێر پێویستی بە دوو ملیۆن و پێنجسه‌د هەزار دینارە بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئاسایی، ئەگەر خێزانەکان کرێچی بن. نۆمبیۆ، یەکێک لە ناوەندە بە هێزەکانی جیهان کە لە ساڵی دووهه‌زار و نۆ دامەزراوە و یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی رۆژنامە و گۆڤارە جیهانییەکان لە سەرانسەری جیهاندا، تایبەت بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتی مانگانە و ساڵانە لەسەر ئاستی بژێویی و نرخی بازاڕ لەسەر ئاستی جیهان.
له هه‌ولێر هه‌ر خێزانێکی 4 که‌سی مانگانه پێویستی به 2 ملیۆن و 500 هه‌زار دیناره
به‌پێی به‌دواداچوونی سایتی نۆمبیۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.