هه‌فته‌ی رابردوو یه‌كه‌م كتێبخانه‌ی بچكۆلانه له ڕێوڕه‌سمێكی خنجیلانه‌دا له قوتابخانه‌ی بارزانی بنه‌ڕه‌تی تێكه‌ڵاو له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی چۆمان كرایه‌وه، ئه‌م كتێبخانه‌یه پڕۆژه‌یه‌كی فراوانه به‌ناوی (هه‌وارگه‌ی كتێب) بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی سنوری په‌روه‌رده‌ی چۆمان.
بیرۆكه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه و دامه‌زراندنی كتێبخانه‌كان مامۆستا هه‌وارگه كه‌ریم، مامۆستای هونه‌ر له‌م ناوچه‌یه گرتویه‌تیه ئه‌ستۆ، ئه‌و مامۆستایه به زاری كرمانجی ڕاگه‌یاند: ده‌مێك بوو پڕۆژه‌یه‌كی له‌مشێوه‌یه‌م لههزردابوو، ئه‌میش بۆ به كولتوریكردنی پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه له‌ناو قوتابیانی قوتابخانه‌كان، خۆشبه‌ختانه پڕۆژه‌كه‌م خسته به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده و ئه‌ویش به‌خۆشحاڵییه‌وه پڕۆژه‌كه‌ی قبوڵكرد و هه‌فته‌ی رابردوو یه‌كه‌م پهرتوكخانهمان له قوتابخانه‌ی بارزینی بنه‌ڕه‌تی له‌ناو سه‌نته‌ری قه‌زای چۆمان كرده‌وه.
گووتیشی: به سوپاسه‌وه سپۆنسه‌ری كاره‌كه‌م له‌لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌وه‌كانی ئهیلوول لهئهستۆگیراوه و بودجه‌ی دروستكردنی كتێبخانه‌كانیان هه‌ڵگرتووه، ئه‌م پڕۆژه‌یه ڕه‌نگه شه‌ش مانگ بخایه‌نێت تا له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان بتوانین كتێبخانه بكه‌ینه‌وه.
ده‌رباره‌ی جۆری كتێبه‌كان، مامۆستا هه‌وارگه كه‌ریم گووتی: هه‌ڵبژاردنی كتێبه‌كان، یاخود دانانی كتێبه‌كان به‌پێی قۆناغی قوتابخانه‌كانه، جۆری ئه‌و كتێبانه‌ی له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان جیاوازه له‌گه‌ڵ قوتابخانه ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كان، كتێبه‌كانیش زۆربه‌یان په‌روه‌رده‌یی و چیرۆك و فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیری گشتی و ئه‌ده‌ب و ڕۆمان و زانستی و فه‌رهه‌نگ و جۆره‌كانی دیكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان له‌پاڵ خوێندنه‌وه‌یان، بتوانن بۆ ڕاپۆرت و بابه‌تی زانستی و كاری وانه‌كانیان سوودی لێوه‌ربگرن.
چه‌تۆ ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی چۆمان، له‌باره‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ زاری كرمانجی گووتی: پڕۆژه‌كه هه‌تا بڵێی كارێك بوو له‌جێگای خۆیدا بوو، به‌ڕاستی من ده‌ستخۆشی له‌و مامۆستایه ده‌كه‌م كه هه‌ستاوه به ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره، وه سوپاسی هاوڕێیانی ڕێكخراوی نه‌وه‌كانی ئهیلوول ده‌كه‌م بۆ سپۆنسه‌ری كاره‌كه، ئامانج له‌م پڕۆژه‌یه ئاشناكردنه‌وه‌ی قوتابیان و مامۆستایانه به پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه، چونكه ئێستا خوێندنه‌وه له قه‌یراندایه، ئێمه له‌پاڵ بواری په‌روه‌رده و فێركردن له ناوه‌نده‌كانی خوێندن، به‌م پڕۆژه‌یه‌ش ده‌توانین ئاستی زانیاری و ڕۆشنبیری قوتابیان و مامۆستایان به‌رزتر بكه‌ینه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی چۆمان گووتیشی: هه‌رچی له‌ده‌سته‌ڵاتی ئێمه‌دابێت بۆ به‌رده‌وامیدان بۆ كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌كان پاڵپشتیان ده‌بین، چونكه قوتابخانه‌ی گونده‌كانیش ده‌بێت كتێبخانه‌ی هه‌بێت و قوتابیان سوودی لێوه‌ربگرن.
مامۆستا هه‌وارگه كه‌ریم، كه مامۆستای وانه‌ی هونه‌ره، سه‌باره‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوكارییان كردووه، گووتی: كتێبه‌كانم له‌لایه‌ن ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نووسان و خوێنه‌ران و به‌رپرسانی حزبی و حكومی و كه‌سایه‌تی و خه‌ڵكی جیاوازه‌وه بۆ دابینكراوه، لێره‌وه سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه به كتێبێكیش هاوكاریان كردووم، له كاری داهاتوودا به‌رده‌وام ده‌بین له كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌كان له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كه‌مان.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.