Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 09:47

زانایان سوودێکی پێشبینی نه‌کراوی چا خواردنه‌وه‌یان دۆزییه‌وه‌

رێگری ده‌كات له‌ دیاركه‌وتن و گه‌شه‌كردنی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ
کوردستان TV
100%

زانایانی ئوسترالی له‌ توێژینه‌ویه‌كدا كه‌ ماوه‌ی 23 ساڵی خایاندووه‌ و 35 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان تێدا كردووه‌، له‌و میانه‌دا گه‌یشتنه‌ دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند سوودێكی نوێی چا خواردنه‌وه‌.

زانایان ده‌ڵێن: خواردنه‌وه‌ی یه‌ك كوپ چای له‌ رۆژێكدا مه‌ترسی تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خۆێبه‌ره‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

هه‌ر به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ كه‌ به‌شداربووانی گرتۆته‌وه‌، 12 هه‌زار كه‌سیان نه‌خۆشییه‌كانی دڵیان هه‌بووه‌.

هه‌روه‌ها زانایان ده‌ڵێن: چا مادده‌ی فلافۆنیدی تێدایه‌و رێگری ده‌كات له‌ دیاركه‌وتن و گه‌شه‌كردنی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك و نه‌خۆشی ده‌ماره‌كان.

ده‌شڵێن: ده‌بێ مرۆڤه‌كان له‌ جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه‌ی كحول دووربكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌مانه‌ مادده‌ به‌سووده‌كانی نێو چا له‌ نێو لاشه‌ی مرۆڤ له‌ نێو ده‌به‌ن.

سه‌رچاوه‌/  خواكوڕك

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.