Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 07:34

په‌تای وه‌رزی منداڵان

له‌ چ كاتێكدا پێویسته‌ پزیشك بیبینێت
کوردستان TV
100%

نه‌خۆشیه‌كی ڤایرۆسیه‌،به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ تووش ئه‌بێت یه‌ك بۆ سێ ڕۆژ دوای به‌ریه‌ك كه‌وتن له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه‌،بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ ۱۰ ڕۆژ به‌رده‌وام ئه‌بێت،نه‌خۆشیه‌كی ترسناك نیه‌ و خۆی چاك ئه‌بێته‌وه‌ دوای ته‌واو كردنی سوڕی ڤایرۆسه‌كه‌.

نیشانه‌كانی:

۱-لووتی ته‌ڕ ئه‌بێت.

۲-قوڕگی خوران و ئازاری ئه‌بێت.

۳-كۆكه‌.

٤-هه‌ست به‌ ئازارو بێتاقه‌تی ئه‌كات.

٥-پژمه‌.

٦-تایه‌كی كه‌م هه‌ندێكجار تایه‌كی به‌رز.

۷-به‌ گشتی هه‌ست به‌ باشی ناكات.

له‌ چ كاتێكدا پێویسته‌ پزیشك بیبینێت:

۱-تا به‌رزتر له‌ ۳۸ پلی سیلیزی له‌ منداڵی خوار ته‌مه‌نی سێ مانگ.

۲-به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی یان مانه‌وه‌ی تاكه‌ی بۆ زیاتر له‌ دوو ڕۆژ.

۳-نیشانه‌كانی به‌ره‌و خراپی بڕۆن.

٤-سه‌رئێشه‌یه‌كی زۆر و كۆكه‌یه‌كی زۆر.

٥-خیزه‌ی سنگ.

٦-ئازاری گوێچكه‌.

۷-ئاره‌زووی خواردنی نه‌مێنێت.

۸-هۆشی به‌ره‌و خراپی بڕوات.

چۆنیه‌تی خۆپاراستن:

۱- به‌رده‌وام ده‌ستی منداڵه‌كه‌ به‌ سابوون بشۆ.

۲-به‌رده‌وام ئاگاداری پاك و خاوێنی مه‌تبه‌خ و حه‌مام به‌.

۳-به‌رده‌وام كلێنێكس به‌كاربهێنه‌ به‌تایبه‌ت له‌ كاتی كۆكه‌ و پژمه‌،منداڵه‌كه‌ت فێر بكه‌ له‌كاتی نه‌بوونی كلێنێكس ئه‌گه‌ر كۆكه‌و پژمه‌ی هات با سه‌ر بنێت به‌ ئانیشكیه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ بڵاونه‌كاته‌وه‌.

٤-هه‌وڵ بده‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌وچك و په‌رداخی كه‌سی تووشبوو به‌كارنه‌هێنێت.

٥-هه‌وڵ بده‌ به‌ریه‌ك كه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌سی تووشبوو نه‌بێت.

چاره‌سه‌ره‌كانی له‌ ماڵه‌وه‌:

۱-خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له‌ شله‌مه‌نی وه‌ك ئاوو شه‌ربه‌ت وه‌ك شه‌ربه‌تی گه‌رمی لیمۆ.

۲-خواردنی شۆربای مریشك.

۳-پشوودان له‌ ماڵه‌وه‌.

٤-ڕێكخستنی پله‌ی گه‌رمی و شێداری ژووری پشوودانی منداڵه‌كه‌ت،نابێت زۆر گه‌رم بێت یان سارد بێت،یان ووشك بێت.

٥-غه‌ڕغه‌ڕه‌كڕدن به‌ خوێ و ئاو (خوێواو).

سه‌رچاوه‌/ ‏به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی‏

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.