Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 15:19

چالاکییه‌کانی دووه‌م رۆژی یه‌که‌مین دیداری ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی کوردیدا

كۆڕێكی شیعر خوێندنه‌وه‌ به‌ناوی (دیداری فه‌رید زامدار)، بۆ ژماره‌یه‌ك شاعیر به‌ڕێوه‌چوو
کوردستان TV
100%

دوێنێ ئێواره‌ی هه‌ینی (٢٠-١٢-٢٠١٩) له‌ هۆڵی ئۆسكار له‌ هه‌ولێر، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌دیبان و رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان، كۆڕێكی شیعر خوێندنه‌وه‌ به‌ناوی (دیداری فه‌رید زامدار)، بۆ ژماره‌یه‌ك شاعیر به‌ڕێوه‌چوو.

 شاعیره‌كان بریتی بوون له‌ ( به‌رزان هه‌ستیار، د. عارف حیتۆ، ئاراس عه‌بدولكه‌ریم، سیمین چایچی، كۆسار كه‌مال، ئاوێزان نووری، جوان نه‌بی، مه‌سعود په‌رێشان، سه‌حه‌ر موعیزی، به‌ركین پیره‌، حه‌مه‌ عه‌باس، عومه‌ر سه‌یده‌، هێرۆ كورده‌) و به‌ چه‌پكێك له‌ شیعره‌كانیان، دووه‌م رۆژی دیدار و دوایین رۆژی پاییزی ئه‌مساڵیان ته‌واو كرد و سبه‌ی پێ ده‌نێینه‌ یه‌كه‌م رۆژی وه‌رزی زستان، دوای ئه‌وه‌ی (شه‌وی یه‌ڵدا) وه‌ك درێژترین شه‌وی ساڵ، له‌نێوان ئه‌و دوو وه‌رزه‌دا به‌ ئومێدی خوا به‌خۆشی به‌سه‌ر ده‌به‌ین. ده‌بێ بشگوترێ كه‌ ئه‌م دیداره‌ شیعرییه‌ له‌لایه‌ن (بژار حه‌كیم) به‌ڕێوه‌ برا.

شایانی باسه‌، كه‌ ئه‌م یه‌كه‌م دیداره‌ی ئه‌ده‌بی، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر/ به‌شی چالاكیی وێژه‌یی، به‌ڕێوه‌ ده‌چێ و ئه‌مرۆش تا ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و چه‌ند پانێڵ و چالاكییه‌كی دیكه‌ی تێیدا پێشكه‌ش ده‌كرێن.

فۆتۆ: سه‌ردار قادر

كوردستان تیڤی/ كامران

Ktv

Ktv

Ktv

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.