Erbil -1°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 07:02

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان پلانێکی نوێی بۆ وه‌به‌رهێنان ڕاگه‌یاند

پلانه‌كه‌ بۆ 10 ساڵه‌ و سه‌ره‌تا له‌ هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت
وه‌به‌رهێنان
کوردستان TV
#8
100%

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم پلانی ده‌ ساڵه‌ راده‌گه‌یه‌نێت و سه‌ره‌تاش له‌ پارێزگای هه‌ولێر پلانه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت. محەمەد شوکری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هه‌رێم، به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: له‌ رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی نوێوه‌ پلانێكی ده‌ ساڵه‌یان بۆ بواری وه‌به‌رهێنان ئاماده‌ كردووه‌و پلانه‌كه‌ش سه‌ره‌تا له‌ هه‌ولێره‌وه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردن. وتیشی "لەکۆبوونەوەیه‌کەدا له‌گه‌ڵ پارێزگارو سه‌رجه‌م وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌ولێر باسیان لەدیدگای نوێی نەخشەکێشانی ده‌ ساڵەی وەبەرهەمهێنانی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی جێبەجێکردنی کردووه‌، چونكه‌ هەولێر وەک پایتەختی هەرێمی کوردستان بەهەموو ناوچەکانییەوە جێگەی بایەخ و گرنگی نێو ئەو نەخشەسازییە دەبێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: دەبێت پێداگری زیاتر بکرێت لەسەر بوژاندنەوەی وەبەرهێنان لە تەواوی ئەو کەرتانەی کە هۆکارن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئابووری هەرێمی کوردستان، وەک کەرتەکانی پیشەسازی، گەشتگوزار و کشتوکاڵ، بۆ ئەم مەبەستەش هانی کەرتی تایبەت ده‌درێت و ئاسانکاریان بۆ بکرێت لە گەیاندنی پرۆژەی وەبەرهێنان بۆ ناوچەکانی هه‌رێم.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.