هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی شاری دهۆك (جه‌میل زكری) به‌هۆی ناجێگیری باری ته‌ندروستیه‌وه گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه.
نیاز وایه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریش ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كرێت.
شایانی باسه "جه‌میل زكری "له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی 1960 ده‌ستی به كاری شانۆیی و ئه‌كته‌ری درامایی كردووه و ئه‌كته‌رێكی ناسراوی پارێزگای دھۆك بووه، به‌شداریی زیاتر له 500 شانۆ و دراما كردووه و له سالی 1967 خه‌ڵاتی یه‌كه‌م ئه‌كته‌ری شانویی له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ده‌ستھێناوه ، به‌داخه‌وه ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌هۆی تێكچونی باری ته‌ندروستیه‌وه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستیدایه.
سه‌رچاوه/ زه‌مه‌ن
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.