Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 04:48

ئافره‌تێکی رووسی له‌هاوسه‌ره‌ عه‌ره‌به‌که‌ی چوار منداڵی به‌یه‌که‌وه‌ ده‌بێت

دوو كوڕو دوو كچ
کوردستان TV
100%

له‌ حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا ئافره‌تێكی رووسی له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌ عه‌ره‌به‌، چوار منداڵی به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌بێت.

له‌یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی رووسیا چوار منداڵ به‌یه‌كجار له‌دایك بوون، دكتۆره‌كانیش له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێن: ئه‌مه‌ حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه‌و له‌نێوان ملیۆنێك له‌دایك بوون، یه‌كجار ئه‌مه‌ رووده‌دات.

ئۆلگا شۆلز-ی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك رووسی و بدر هاشمی، به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك عه‌مانی، پێشتر له‌ ئیمارات یه‌كتریان ناسیوه‌و دواتر هاوسه‌رگیریان كردووه‌.

ئۆلگا دوای بیركردنه‌وه‌ی زۆر بریاریداوه‌ منداڵه‌كه‌ی له‌مۆسكۆ له‌دایك ببێت، ئه‌مه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمان بوو، چوار منداڵی به‌یه‌كجار بوو، كه‌ دووانیان كوڕو دووانیشیان كچن .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / رووسیا ئه‌لیۆم

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.