Erbil -1°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 07:04

سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری ته‌واوکردنی 11 به‌نداوی ده‌رکرد

هه‌فته‌ی داهاتوو كاركردن له‌و به‌نداوانه‌ ده‌ستپێده‌كات
به‌نداو
کوردستان TV
#8
100%

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به‌ دابینكردنی بڕی 33ێ ملیار دینار بۆ ته‌واوكردنی 11 به‌نداوی بچووك و مام ناوه‌ند له‌ هه‌رێمی كوردستان.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ره‌زامه‌ندیدا له‌سه‌ر به‌شێك له‌ داواكارییه‌كانى وه‌زیری كشتوكاڵ كه‌ ئه‌ویش ته‌واوكردنی ژماره‌یه‌ك له‌و به‌نداوانه‌ی كه‌ به‌هۆی قه‌یرانی دارایی كاركردن تیایدا وه‌ستابوو.

دوای ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت له‌باره‌ی ئه‌و به‌نداوانه‌ی كه‌ پێویسته‌ ته‌واوبكرێن له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ كۆی حه‌ڤده‌ به‌نداو كه‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ داوای ته‌واوكردنیانی كردبوو، ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر ته‌واوكردنی 11 به‌نداوی بچووك و مام ناوه‌ند.

ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم ره‌زامه‌ندیداوه‌ له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕى 33 ملیار دینار بۆ به‌نداوه‌ ته‌واونه‌كراوه‌كان كه‌ ژماره‌یان 11 به‌نداوه‌ له‌ ته‌واوی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.ناوبراو، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ كاركردن له‌و به‌نداوانه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.