Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 15:49

 گرێ و چیرۆک

گه‌لێك له‌ خوێنه‌ران و ڕوانه‌ران گرێ و چیرۆك تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

 ن/ دارۆ عزيز

چیرۆك ؛ گێڕانه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ك ڕووداوه‌ كه‌دیزاین كراوه‌ بۆ سه‌رنج ڕاكێشان و دڵخۆشكردن یان ڕاگه‌یاندنی شتێك.

به‌ ڕوانه‌ران یان خوێنه‌ران، چیرۆك پێویستی به‌وه‌ نییه‌ كه‌گرفت دروست بكات یان كۆمه‌ڵه‌ حه‌زێك بخوڵقێنێ. زۆربه‌ی چیرۆكه‌كان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌م شێوه‌ی باسمان لێوه‌كرد به‌كاردێنن.

گرێ ؛ مه‌به‌ست له‌چۆنێتی ڕێكخستنی هه‌موو شته‌كانه‌ به‌گشتی تاكو ڕوخسارێكی یه‌كگرتوو و سه‌رنج ڕاكێشی هه‌بێت. خاتوو لیندا گوگیل دروستكردنی گرێی چیرۆك له‌سه‌ر سێ هۆكار دیاری ده‌كات، ئه‌م سێ خاڵه‌ له‌

كتێبی/Writing Short Films چاپی/ 2005 لاپه‌ڕه‌/ 85

یه‌كه‌م/ گرێكه‌ ده‌بێت ئاماژه‌ به‌ڕێكخستنی ڕووداوه‌كان بدات تاكو مه‌به‌ستی ویستراو بپێكێت، گرێكه‌ وا دروستكراوه‌ كه‌ مه‌به‌ستێك دروست بكات و بیپێكێت و بگاته‌ ترۆپك

و له‌ كۆتایدا شتێك ڕوو بدات ؛ گرێ ته‌نها زنجیره‌ ڕووداویك نییه‌ { لێره‌دا جیاوازیه‌كه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت له‌ نێوان چیرۆك و گرێدا )} ڕووبدات و شتێكی دیاریكراو و ساده‌ بپێكێ، به‌ڵكو گرێ هه‌میشه‌ ئامانجی ئه‌وه‌بووه‌ له‌كۆتایدا بگاته‌ خاڵی

ترۆپك و كۆتایی.

دووه‌م/ گرێ له‌سه‌ر ڕووداوی پێكدادان دروست ده‌بێت، ئه‌مه‌ش بناغه‌ی دامه‌زراندنی هه‌موو گرێیه‌كه‌. ئه‌م شێوه‌یه‌ په‌یوه‌ندی هۆكارو ده‌رئه‌نجام دروست ده‌كات له‌نێوان دیمه‌نه‌كاندا كه‌ هۆیه‌كه‌ بۆ دروستكردنی به‌رده‌وامی ئاكشنه‌كان و گه‌شه‌سه‌ندنی

پێكدادانه‌كانیش له‌هه‌مان كاتدا.

سێیه‌م/ گرێ كه‌ ده‌بێت ئاڵۆزی و گرفتی زۆر تیابێت تاكو ئاره‌زووی ته‌ماشاكردنی ڕوانه‌ر به‌رده‌وام بێت و تامه‌زرۆی ئه‌وه‌بن كه‌چی ڕووده‌دات.

گرێ كه‌وتۆته‌ سه‌رچیرۆكه‌كه‌ ڕه‌نگه‌ به‌هێزبێت و توندبێت ڕه‌نگه‌ نه‌رم و هێواش بێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌ كاریگه‌ربێت تاكو ئاره‌زووی ڕوانه‌ر ڕاكێشێت، ئه‌وه‌ی له‌هه‌مووی گرنگتره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گرێ ته‌نها نابێت گرژی و ئاڵۆزیه‌ك بێت ته‌نها بۆئه‌وه‌ی ئاڵۆزیه‌ك هه‌بێت له‌ئارادا، { به‌ڵكو ده‌بێت شتێكی زۆر گرنگ بگه‌یه‌نێت له‌لای كاره‌ئه‌كته‌ركه‌ تاكو ڕوانه‌ریش له‌ گرنگیه‌كه‌ی تێبگات}.

كوردستان تیڤی/ كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.