Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 15:44

پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له‌ نووسه‌ری گه‌وره‌ی تورکیا و دۆستی نزیکی کورد ئیسماعیل بێشکچی کرد

ده‌زگای وه‌قفی ئیسماعیل بێشكچی له‌ توركیا و هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگایه‌كی رۆشنبیریی و مه‌عریفییه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ 2019.11.27 د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر له‌ دیوانی پارێزگا پێشوازیكرد له‌ نووسه‌ری گه‌وره‌ی توركیا و دۆستی نزیكی كورد (ئیسماعیل بێشكچی) و (ئیبراهیم گوربس) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگای وه‌قفی بێشكچی له‌ توركیا و هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كه‌ پێكهاتبوو له‌ د.سالار عوسمان بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و موسا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران و كارگێڕی ده‌زگایی ناوبراو له‌هه‌رێمی كوردستان.

له‌دیدارێكدا وێڕای گه‌یاندنی په‌یامی پیرۆزبایی ده‌زگای وه‌قفی بێشكچی به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی پارێزگاری هه‌ولێر، نووسه‌ری گه‌وره‌ و دۆستی نزیكی كورد ئیسماعیل بێشكچی و شاندی یاوه‌ری باسیان له‌ كاركردنی ده‌زگای وه‌قفی بێشكچی كرد له‌ داهاتوودا بۆ زیاتر خزمه‌ت گه‌یاندن به‌ توێژینه‌وه‌ی كه‌للتوری و نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ پارێزگاری هه‌ولێر وێڕای به‌خێرهاتن و خۆشحاڵبوونی به‌سه‌ردانی نووسه‌ری گه‌وره‌ی توركیا و دۆستی نزیكی كورد ئیسماعیل بێشكچی بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ هه‌ولێر ماڵی بێشكچیه‌، ئێمه‌ خۆمان به‌ قه‌رزارباری به‌ڕێزیان ده‌زانین و هه‌رچی له‌تواناماندا هه‌بێت بۆ بێشكچی و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای وه‌قفی ئیسماعیل بێشكچی وه‌ك پارێزگای هه‌ولێر ئاماده‌ین و درێغی ناكه‌ین.

جێگه‌ی باسه‌، ده‌زگای وه‌قفی ئیسماعیل بێشكچی له‌ توركیا و هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگایه‌كی رۆشنبیریی و مه‌عریفییه‌، بۆ وه‌شاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كاروباری توێژینه‌وه‌ی  كه‌للتوری - نه‌ته‌وه‌یی.

 سه‌رچاوه‌/ ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامران

Ktv

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.