وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێڕاق هاورده‌كردنی نۆزده به‌رهه‌می خۆراكی قه‌ده‌غه كرد. حەمید نایف، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، وەزارەتەکەی بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمی دەرەوە، هەوڵی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ دەدات. قەدەغەکردنی هاوردەکردن هەریەکە لە بەرهەمەکانی تەماتە، خەیار، باینجان، قەرنابیت، کەلەرم، جێزەر، گێوژ، خاس (کاهوو)، گەنمەشامی، خورما، شووتی، کاڵەک (گندۆرە)، سیر، تەڕەپیاز، هەنار، چەوەندەر، کودو (کودی)، شێلم و هەنگوین، دەگرێتەوە. جگە لەو بەرهەمانە، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هەروەها هاوردەکردنی هێلکە، مریشکی زیندوو و بەستووی قەدەغە کردووە و رایگەیاندووە، عێراق لەو بەرهەمانە گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی.
وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی عێڕاق هاورده‌کردنی هه‌ندێک به‌رهه‌می خۆراکی قه‌ده‌غه‌کرد
به‌رهه‌مه‌كان زۆربه‌یان كشتوكاڵین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.