Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 20:44

پیاوێک به‌ماوه‌ى 65 ساڵ شارێکى بچووک له‌ کارتۆن دروست ده‌کات

نه‌یهێشتووه‌ كارتۆنى پێڵاو و شتوومه‌كى ترى رۆژانه‌ به‌ خەسار بچێت
شارێكى بچووك له‌ كارتۆن
کوردستان TV
100%

پیاوێكى خانه‌نشینى ئه‌ڵمانى به‌ درێژایى 65 ساڵ خه‌ریكى دروست كردنى شارێكى بچووك ده‌بیت له‌ كارتۆن و له‌ ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كارییه‌وه‌ نه‌یهێشتووه‌ كارتۆنى پێڵاو و شتومه‌كى ترى رۆژانه‌ به‌ خەسار بچێت و هاوشێوه‌ى شاره‌ به‌ناوبانگه‌كانى جیهان شارێكى به‌ بچووكى دروست كردووه‌. 

كارڵ سبیربر هاووڵاتییه‌كى ئه‌ڵمانى خانه‌نشینه‌ و ته‌مه‌نى 78 ساڵه‌ له‌ شارۆچكه‌ى بورجبراك نزیكى بامبرغ له‌ بافاریا له‌ باشوورى وڵاتى ئه‌ڵمانیا، كارڵ له‌ ته‌مه‌نى 13 ساڵییه‌وه‌ ده‌ستى به‌ دروستكردنى هاوشێوه‌ى باڵه‌خانه‌ به‌رزه‌كانى نێو شاره‌كان كردووه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى بچووك و ته‌نها كارتۆنى به‌كارهێناوه‌.

كارڵ شارێكى به‌ بچووكى له‌ كارتۆن دروست كردووه‌ وه‌ك هاوشێوه‌ى شاره‌ به‌ناوبانگه‌كانى جیهان هه‌روه‌ك فرانكفورت و نیویۆرك و شیكاغو، پیشه‌ى خۆى دارتاش بووه‌ و به‌ر له‌ خانه‌نشینى خه‌ریكى دروست كردنى كه‌لوپه‌لى ناوماڵ بووه‌و رۆژانه‌ له‌ كاتى ده‌ست به‌تاڵى خه‌ریكى دروست كردنى شاره‌كه‌ى بووه‌. 

كارڵ سبیربرى ئه‌ڵمانى كارتۆنى پێڵاو و كارتۆنى ترى رۆژانه‌ى فڕێ نه‌داوه‌ و به‌كارى هێناوه‌ بۆ دروست كردنى شاره‌كه‌ى و له‌و كارتۆنانه‌ خانوو و باڵه‌خانه‌ى زۆر جوانى دروست كردووه‌، ئه‌و به‌ درێژایى 65 ساڵ خه‌ریكى ئه‌و كاره‌ى بووه‌ و به‌و ماوه‌ زۆره‌ توانیویه‌تی زیاتر له‌ 4 هه‌زار خانوو دروست بكات له‌سه‌ر رووبه‌رى 40 مه‌تر چوارگوشه‌ ئه‌و له‌ ئێستادا پێشانگاى كه‌لوپه‌لى ناوماڵى هه‌یه‌ له‌ شارى بورجیراك له‌ ئه‌ڵمانیا و شاره‌ دروستكراوه‌كه‌شى له‌و پێشانگایه‌ نمایش كردووه‌.

كارڵ ده‌ڵێت "هاوڕێكانم پێیان ده‌گوتم كه‌ من شێتم، ئه‌م به‌هره‌داره‌ ده‌ڵێت هه‌ر له‌ گه‌نجیمه‌وه‌ تواناى ئه‌وه‌م هه‌بوو كه‌ خۆم له‌ ژیان دوور خه‌مه‌وه‌ و خه‌ریكى دروستكردنى خانووو باڵه‌خانه‌ ببم له‌ كارتۆن، كارڵ رۆژانه‌ 3 كاتژمێر له‌ ژووره‌وه‌ سه‌رقاڵى دروست كردنى خانوو بووه‌ و ته‌نها به‌ چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كى ساده‌ وه‌ك پێنووس و راسته‌ و سیكۆتین و كه‌ته‌ر، به‌م كه‌ره‌سته‌ سادانه‌ پێش 65 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خولیاى دروستكردنى شارێكى بچووك له‌لاى كارڵ هاته‌ ئاراوه‌ و دروستى كرد.

كارڵ سبیربر شاره‌كه‌ى به‌ شارى سبیربر ناوناوه‌ و ده‌ڵێت ساڵانه‌ 100 خانوو دروست ده‌كه‌م هه‌ر خانوویه‌ك كاتێكى تایبه‌ت به‌ خۆیم لێ ده‌بات ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر شێواز و مۆدێل و جۆرى راستى بیناكه‌ ده‌وه‌ستێت چونكه‌ خانووه‌ مۆدێله‌ كۆنه‌كان كاتى زیاتر پێوه‌ى ده‌بم له‌به‌ر ورده‌كاى و شێوازى بیناكه‌. 

كارڵ ئاره‌زووى دروستكردنى شارێكى بچووك به‌ به‌كارهێنانى كارتۆن ته‌نها به‌ بیركردنه‌وه‌ و خه‌یاڵى خۆی بووه‌ و ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رسووڕمانه‌ كارڵ حه‌زى به‌ گه‌شت كردن نییه‌ به‌ فڕۆكه‌ و هیچ كات گه‌شتى بۆ ئه‌و شاره‌ به‌ناوبانگه‌ جیهانیانه‌ نه‌كردووه‌ و شاره‌ جوانه‌كه‌ى خۆى ته‌نها به‌ بیرۆكه‌ و خه‌یاڵى خۆى به‌كارهێناوه‌ و وه‌ك شاره‌ به‌ناوبانگه‌كانى جیهان دروستى كردووه‌.

شار

شار

شار

شار

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

دیزاین

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.