به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاژانسى ئه‌نادۆڵى فه‌رمى توركیا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى سوریا دوو بنكه‌ى سه‌ربازى نوێ داده‌مه‌زرێنێ.
هه‌واڵه‌كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوه‌وه راگه‌یاندراوه و باس له‌وه ده‌كات ئه‌مریكا سه‌رقاڵى دامه‌زراندنى دوو بنكه‌ى سه‌ربازیه له ناوچه‌كانى دێره‌زوور ئه‌و ناوچانه‌ى ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت، سوپاى ئه‌مریكا ئه‌و بنكه نوێیه‌ى دایده‌مه‌زرێنن ده‌كه‌وێته ژێر كۆنتڕۆڵى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) كه له جه‌نگى دژى داعش هاوپه‌یمانى ئه‌مریكایان كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌رباره‌ى دامه‌زراندنى بنكه سه‌ربازییه نوێیه‌كى ئه‌مریكا زانیارى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه بنكه سه‌ربازییه‌كان له شاروچكه‌ى (صور) له ناو باره‌گاى لیواى 113 ده‌بێت كه پێشتر سوپاى رژێمى سوریاى تێدا بووه له رۆژئاواى دێره‌زوور كه ناوچه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت.
هاوكات ئاژانسه‌كه چه‌ند وێنه‌ى ئامرازى دروستكردنى بنكه‌كه خراونه‌ته جێبه‌جێكردن و ئه‌مریكا 250 بۆ 300 سه‌ربازى زیاتر و ئۆتۆمبێلى زرێپۆش و چه‌كى قورسى بۆ ناوچه‌كه ناردووه.
جێى ئاماژه‌پێدانه بایه‌خدانى ئه‌و ناوچانه به‌شێكى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێڵگه نه‌وتییه‌كان و له‌وانه‌ش دیارترینیان كێڵگه‌كانى العمر، و كۆنكو و تنك و جفره‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌مریكاش به‌فه‌رمى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانى بۆ كۆنتڕۆڵكردنى ئه‌و ناوچه نه‌وتییانه ده‌هێڵێته‌وه و كێڵگه نه‌وتییه‌كان له ژێر كۆنتڕۆڵى ئه‌مریكا و هێزه كوردییه‌كان ده‌مێنێته‌وه و به‌وه‌ش رێگه له هێزه‌كانى حكومه‌تى سوریا و روسیا ده‌گرێت تا ده‌ستیان به‌و سه‌رچاوه نه‌وتییانه نه‌گات.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.