Erbil -0°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 03:41

عێڕاق مانگی ئه‌یلول بای 6 ملیار دۆلار نه‌وتی فرۆشتووه‌

به‌شێكی نه‌وتی كه‌ركووكه‌
به‌رده‌وامی كەمكردنەوەی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن (ئۆپیك)ـه‌وه‌ نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌
کوردستان TV
#8
100%

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایكرد، لەمانگی ئه‌یلوولی ئەمساڵدا زیاتر لە سه‌د و شه‌ش ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهاتیش زیاتر لە شه‌ش ملیار دۆلار بووە. عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەمانگی ئەیلولدا عیراق سه‌د و سێ ملیۆن و ده‌  هەزار و سێسه‌د و شه‌ش بەرمیل نەوتی خاوی فرۆشتووە، داهاتەكەشی شه‌ش ملیار و هه‌شتا و نۆ ملیۆن و  دۆلار بووە، كە لە كێڵگە نەوتییەكانی باشور و ناوەڕاستی عیراقەوە نێردراون. هەروەها عاسم جیهاد ئەوەشی خستەڕوو، سێ ملیۆن و سه‌د و شه‌ست و شه‌ش هەزار و هه‌شتسه‌د و چل و هه‌شت بەرمیل نەوت لە كەركوكەوە ڕەوانەی بەندەری جەیهانی توركی كراوە و داهاتەكەی سه‌د و هه‌شتا و نۆ ملیۆن و سێسه‌د و سیانزه‌ هەزار و نۆسه‌د و شانزه‌ دۆلار بووە، هەروەها هه‌شتسه‌د و حه‌فتا و حه‌فت هەزار و سه‌د و نۆهه‌د و شه‌ش بەرمیل لە كێڵگەی گەیارەوە هەناردەكراوە، كە داهاتەكەی سی و دوو ملیۆن و دووسه‌د و شه‌ست و سێ هەزار  دۆلار بووە، بڕی نەوتی هەناردەكراویش بۆ ئوردن دووسه‌د و بیست و دوو هەزارو بەرمیل بووە و داهاتی ده‌ ملیۆن و سێسه‌د و هه‌شتا هەزار دۆلار هەبووە. گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق باسی لەوەشكردووە، نرخی بەرمیلێك نەوت په‌نجا و هه‌شت  دۆلار و نۆهه‌د و سێ سەنت بووە، نەوتەكەی عێراقیش بە چل و چوار كۆمپانیای جیاوازی جیهانی فرۆشراوە. 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.