به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى سه‌ركرده‌ى رێكخراوى تیرۆریستی داعش له بۆردومانێكى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له سوریا كوژراوه.
به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز رایگه‌یاند: ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى سه‌ركرده‌ى رێكخراوی تیرۆریستی داعش له بۆردومانێكدا له باكوورى رۆژهه‌ڵاتى شارى ئیدلیب له سوریا كوژراوه.
به‌رپرسه‌كه‌ى پینتاگۆن باسى له‌وه‌شكردووه، هێزه‌كانى ئه‌مریكا دوێنى شه‌ممه 26ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019، پرۆسه‌یه‌كى تایبه‌تییان ئه‌نجامداوه له پارێزگاى ئیدلیب كه هه‌فته‌ى رابردوو تره‌مپ ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر پرۆسه تایبه‌تییه‌كه داوه و كۆشكى سپیش له پرۆسه‌كه ئاگاداركراوه‌ته‌وه.
هاوكات ئه‌ندامى تیمى پرۆسه‌كه باسیان له‌وه‌كردووه كه ماوه‌یه‌كه چاودێرى ئه‌و شوێنه‌ى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیان كردووه.
به‌رپرسه باڵاكه‌ى پنتاگۆن ورده‌كارى ئۆپهڕاسیۆنهكهى بۆ رۆیته‌رز ئاشكرا نه‌كرد و وته‌بێژى كۆشكى سپى رایگه‌یاند: له‌وانه‌یه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه راگه‌یاندراوێكى گرنگى ده‌بێت.
لهلایهكه دیكه‌وه تره‌مپ له تویتێكدا نووسیویه‌تى، شتێكى گه‌وره روویداوه، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كى له‌باره‌یه‌وه باس نه‌كردووه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.